کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووان و مردووانى کۆرۆنا و ئەوانەى چاکبوونەتەوە روو لە هەڵکشانى زیاترە. . کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ۱٤۱۱ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون، بەوەش ژمارەى توشبووان بۆ ٢٣٠٤٩ کەس بەرزبووەتەوە. . وتیشى هەروەها ژمارەى مردووان بۆ ۱۸۱۲ کەس بەرزبووەتەوە، دواى ئەوەى لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ١٢٧ کەسى دیکە مردوون. . وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران باسى لەوەشکرد، ژمارەی ئەو کەسانەش کە ڕزگاریان بووە و چاکبوونەتەوە گەیشتووتە ۸۳۷٤ کەس. .