کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هێزە ئەمنییەکانى تورکیا هەڵیانکوتایە سەر چوار سەرۆک شارەوانى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) لە باکورى کوردستان و دوو سەرۆک شارەوانیان دەستگیرکرد. . بەپێی ئاژانسى فورات نیوز، پۆلیسى تورکیا ئەمڕۆ (دووشەممە) هەڵیکوتاوەتە سەر شارەوانییەکانى هەدەپە لە ئێلح، فارقین، لیجە و ئەرخەنی. . بەگوێرەى ئاژانسەکە، پۆلیس بینای شارەوانییە دەستبەسەردا گیراوەکانى هەدەپەی گەمارۆداوە و رێگا بە هیچ کەس نادەن بچێتە ناو بینای شارەوانییەکانەوە. . ئاماژە بەوەش کراوە، هەریەکە لە ناشیدە تۆپراک هاوسەرۆک شارەوانیی فارقین و ئەحمەد کایا هاوسەرۆک شارەوانیی ئەرخەنیی دەستگیرکراون. کەسانى دیکە بەشێوەى قەیوم بۆ هەر چوار شارەوانییەکە دانراون، دواى ئەوەى سەرۆک شارەوانییەکانى هەدەپە لە پۆستەکانیان دورخراونەتەوە. . تورکیا تا ئێستا لەکۆى ٦٥ سەرۆک شارەوانى هەدەپە، زیاتر لە نیوەى دورخستونەتەوە و لەجێگەى ئەوان قەیومى داناوە. .