گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: 12 توشبووى نوێ بەڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى هەولێر تۆمارکران

2020.03.23 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى: 12 توشبووى نوێ بەڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى هەولێر تۆمارکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 12 توشبووى نوێ بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى هەولێر تۆمارکراوون". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان " لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 260 پشکنین ئەنجامدرا کە 176 لە شاری هەولێر و 62 لە شاری سلێمانی و22 لە شاری دهۆك. دەرەنجام 22 تووشبووی نوێ تۆمارکرا". . راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات "12 دانیشتووی شاری هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون کە 9 لەوان کەسوکار و بەرکەوتەی تووشبووەکەی سێبیرانە و 3 تووشبووی دیکە بەرکەوتەی قووتابییە تووشبووەکەی پێشوون کە کەرەنتین کرابوون". . لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە تۆمارکردنى 10 توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشارى سلێمانى کراوە کە شەوى رابردو راگەیەندرا و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "تووشبووی نوێ لە پارێزگای سلێمانی 10 کەسن ، کە 2 لەوانە دانیشتووی ناو شاری سلێمانین،  یەکیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە، 7 تووشبووی دیکە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە کە پێنج لەوان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێ یە". .   دەقى راگەیەندراوەکە:   راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی   ژمارە (٢٦)   سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:  
  1. 1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4593) هاوڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1528) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (808) لە هەولێر، (339) لە سلێمانی، (233) لە دهۆك، (37) لە هەلەبجە، (32) لە گەرمیان، (54) لە ڕاپەرین، (25) لە کۆیە وە (3065) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (33) هاوڵاتی.
.
  1. 2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (260) پشکنین ئەنجامدرا کە (176) لە شاری هەولێر و (60) لە شاری سلێمانی و (22) شاری دهۆك. دەرەنجام (22) تووشبووی نوێ تۆمارکرا:
.
  • دانیشتووی شاری هەولێر(12) ، کە (9) لەوان کەسوکار و بەرکەوتەی تووشووەکەی سێبیرانە و (3) لەوان بەرکەوتەی قووتابیە تووشبووەکەی پێشووە کە کەرەنتین کرابوون،.
.
  • پارێزگای سلێمانی (10) ، کە(2) لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، (1) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، (7) دانیشتووی قەزای دەربەندیخان کە پێنج لەوان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.
.
  1. 3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (76) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
. وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122). .   وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٢ ی ئازاری٢٠٢٠