گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مانگی داهاتوو بەبێ بەرامبەر دەگاتە دەستی نەخۆشەکان

مژدەی دەرمانی چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە پارێزگاری سلێمانییەوە

2020.03.22 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەی دەرمانی چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە پارێزگاری سلێمانییەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-  پارێزگاری سلێمانی مژدەی بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی دا کۆمپانیایەکی دروستکردنی دەرمان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دەکات بە دروستکردنی ئەو دەرمانەی کە وەک چارەسەری کۆرۆنا ناسراوە و ڕاشیگەیاند، لە مانگی داهاتوو بەبێ بەرامبەر دەگاتە دەستی نەخۆشەکان. . لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای پایۆنێر ئاگاداریکردینەوە، کە كۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازیی دەرمان بەوپەڕی تواناوە سەرباری ئەم بارودۆخە سەختەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەدرێژایی رۆژ بەردەوامە لە کارکردن بۆ بەرھەمھێنانی گیراوە خوێنبەرییەكان بەھەموو جۆرەكانیەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی بۆ پشتگیری سێكتەری تەندروستی عێراق. . ئاماژەی بەوەشكردووە: "ھاوكات كۆمپانیاكە هەموو تواناکانی خۆی خستووەتەگەڕ بە بەردەوامیی، بەمەبەستی دابینكردنی ئەو دەرمانەی بەم دواییانە بڕیاری لەسەر دراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیھانییەكان، كە چارەسەری پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID 19) دەكات و بریتیە لە (Hydroxychloroquine Sulphate 200 mg tablet)، سەرباری ئامادەكراوی (Azithromycin). بەرھەمەكە بە كرداریی و لەناو لیستی ئامادەكراوانی كۆمپانیاكەدا بەناوی (Zitroneer 500 mg) ئومێد وایە دەست بكرێت بە بەرھەمھێنانی لەچەند رۆژێكی كەمی داھاتوودا و دەتوانرێت لە مانگی داھاتوودا بەبێ بەرامبەر بگاتە دەست نەخۆش، لەپێناو دڵسۆزیی و پابەندیی كۆمپانیاكەمان بۆ هەر یارمەتییەک كە بەرپرسیارێتی نیشتمانیی دەیخوازێت". . پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکی تەندروستیی زانستیی گرنگ دەبێت بۆ سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنادا". https://www.facebook.com/KRG.SlemaniGov.Official/posts/860461877713958 هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرخستنی ئەوهەنگاوانە دەربڕیوە و سوپاسی کاری دڵسۆزانەو بەرپرسیارانەی کۆمپانیای پایۆنێری کرد. . هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕاشیگەیاندووە: "هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، کە لەسەر هەموو ئاست و تەوەرەکان بەردەوام دەبین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە مەترسیدارەو زاڵبوونی تەواویی بەسەر ئەم پەتایەدا".