ناس کورد-
قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشداری دەدات لەوەى هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی زۆر هەستیاری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە هەرکەس پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت سزای توند دەدرێت.
.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند: "ھەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی زۆر ھەستیاری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە، تکایە بۆ ئەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت پابەندی رێنماییەکان بن و لە ماڵەکانتان بمێننەوە".
.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە سلێمانی رێکاری توند بەرامبەر ھەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە پابەندی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ نابن و سزای توند دەدرێن".
.
ئەمە لەکاتێکدایە، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە سلێمانی لە هەڵکشاندایە و ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ توندتر کراونەتەوە و پێشتریش مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی یەکەکانی 70ی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناس کوردی وت، ئەگەر داوایان لێبکرێت ئامادەن هێزەکانیان لەناو شاردا بڵاوەپێبکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان.