گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ناوچەیەکی هەرێم هێز بردرایە گەڕەک و کۆڵانەکان

2020.03.22 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
لە ناوچەیەکی هەرێم هێز بردرایە گەڕەک و کۆڵانەکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەتایبەتی ناوچەی پشدەر و بیتوێن داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت بەپەلە بچنەوە ماڵەکانیان و هێز بە گەڕەک و کۆڵانەکاندا بڵاوەیان پێدەکرێت. ،   لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ڕاپەڕین داوایەکی بەپەلەی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەتایبەتی پشدەر و بیتوێن کردووە و  ڕایگەیاند: "لەپێناوی پاراستنی تەندروستی خۆت و خانەوادە و دانیشتوانی گەڕەکەکەت و هاوشاریاندا، تکایە پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن لەماڵەکانتان بمێننەوە و ئەوانەی لەدەرەوەی ماڵەکانیاندان بەزووترن کات بچنەوە ژورەوە و لەژوورەوە بمێننەوە و سەردانی هیچ کەس نەکەن". ، ئاماژە بەوەشكراوە، لەئەمڕۆشەوە تیمەکانی تەندروستی و هێزەئەمنیەکان بەگەڕەک و گۆڵانەکاندا دەگەڕێن، تکایە لەدەرەوە مەوەستن . ، ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە، حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و لە ناحیەی سەنگەسەر تۆمارکرا کە کەسێک بوو لە بەنزینخایەک کردووە، دواتریش بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی تەندوروستیی ڕاپەڕین سەرجەم کارمەندانی بەنخزینخانەکە و خێزانەکانیان کەرەنتینە کران