گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی یەکەی حەفتای پێشمەرگە لەسەر ناردنی هێز بۆناو شار

2020.03.22 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی یەکەی حەفتای پێشمەرگە لەسەر ناردنی هێز بۆناو شار

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەدوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی لە فەرماندەیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەی پرسیوە، ئەگەر پێویستی کرد دەتوانن هێز بنێرنە ناوشار بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ئەو هێزە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەو کارە و بڵاوەپێکردنی پێشمەرگە لە ناو شاردا. .  مستەفا چاوڕەش، فەرماندی گشتیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانمان لەناو شاری سلێمانی بۆ زیاتر جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستنی هاووڵاتیان، ئەوەشمان بە پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاندوو و هێزەکانمان ئامادەن". .  وتیشی: "پێشتر پارێزگاری سلێمانی پێی وتین ئەگەر لەکاتی پێویستیدا داوامان لێبکەن دەتوانین هێز بنێرینە ناو شار یاخود نا، ئێمەش بە بەڵێ وەڵاممان داونەتەوە و ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ ئەو مەبەستە و هێزەکانمان ئامادەن بۆ ئەو کارە". .  ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی تەندروستی، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم و بەتایبەت لە سلێمانی لە هەڵکشاندایە و هاووڵاتیانیش بەردەوامن  لە پێشێلکردنی ڕێناییەکان و چونەدەرەوە لە ماڵەوە و داوای زیاتر پابەندی هاووڵاتیان دەکەن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان. .   هەر ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا داواکاری گشتیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەرکەسێک پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبێت و بە ئەنقەست یاخود بە هەڵە ببێتەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ئەوا ڕێکاری یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.