گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواکاری گشتی سزای بۆ ئەو هەرکەس توشی کۆرۆنا بێت و بیگوازێتەوە

2020.03.22 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon
داواکاری گشتی سزای بۆ ئەو هەرکەس توشی کۆرۆنا بێت و بیگوازێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- داواکاری گشتیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، دەشڵێت، بەپێچەوانەوە هەرکەس توشی ڤایرۆسەکە بێت و بە ئەنقەست یان بە هەڵە ببێتەهۆی گواستنەوەی بۆ کەسانی دیکە ڕێکاری یاسایی دژی دەگیرێتەبەر. .  لە ڕاگەیەندراوێکدا داواکاری گشتیی سلێمانی ڕایگەیاند: "داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكەین كە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و ڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی وە لە ماڵەكانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و خانەوادەكانتان و هاوڵاتیان". .  ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەپێچەوانەوە هەر هاوڵاتیەك پابەند نەبێت و تووشی ئەو ڤایرۆسە ببێت و بە ئەنقەست یان بە هەڵە ببێتەهۆی بڵاوبونەوەی لەنێو هاوڵاتیاندا ئەوا ڕێكاری یاسایی دژی دەگیرێتە بەر و دەدرێت بە دادگا".