کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە شاری هەولێر چوار کەس دەسگیرکران کە بە شەو خاڵی پشکنینی وەهمیان داناوە و خۆیان بە هێزی ئەمنی ناساندووە. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "تیمەكانی پۆلیسی هەولێر لە شەقامی (40) مەتری، چوار تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە بە شەو هەڵسابوون بە دانانی خاڵی پشكنینی وەهمی و خۆیان بە هێزی ئەمنی ناساندبوو". . ئاماژە بەوەشکراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر كران، دادوەریش بڕیاریدا بە بەندكردنی هەر چوار تۆمەتبارەكە بەپێی ماددە (260) لە یاسای سزادان. .