گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دروستکردنی ڤاكسينەكانى كۆرۆنا بەكوێ گەيشتوون.. كێ لە پێشەوەيە و دەکرێت کەی بەردەسبێت؟

2020.03.21 - 23:47
دروستکردنی ڤاكسينەكانى كۆرۆنا بەكوێ گەيشتوون.. كێ لە پێشەوەيە و دەکرێت کەی بەردەسبێت؟
ناس کورد-   لەكاتێكدا ژمارەى توشبووانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا بەشێوەيەكى ترسناك ڕوو لە زيادبوونە، هەروەها زياتر لە يەك مليار كەس لەماڵەكانيان ماونەتەوە بە ناچارى، چەندين هەواڵى خۆش سەبارەت بە ڤاكسين و چارەسەر لە وڵاتەكانى فەرەنسا و ئەڵمانيا و ئەمريكا و ڕوسيا و چەندين وڵاتى ترەوە دەبيسترێن. ، فرانس ڤارتەر هاس، سەرۆكى كۆمپانياى "كۆرڤاك"ى ئەڵمانى دەڵێت، لە وەرزى پايزدا دەيان هەزار كەس دەتوانن ڤاكسينى دژە كۆرۆنا وەرگرن، ئەوەش دواى ئەوەی كە زانايانى كۆمپانياكە بەرەوپێشچونى باشيان بەدەستدهێناوەو لە وەرزى هاويندا تاقيكردنەوە لەسەر مرۆڤ بۆ ڤاكسينى دژى ڤايرۆسەكە دەكرێت. ، ئاماژەى بەوەشداوە، ئەگەر دەسەڵاتدارانى ئەڵمانيا ڕەزامەندياندا ئەوا دەستدەكەن بە بەرهەمهێنانى ڤاكسينەكە، تواناى بەرهەمهێنانى كۆمپانياكە 200 بۆ 400 مليۆن ڤاكسينە لە ساڵێكدا، ئەو ڤاكسينەشى بەرهەمدەهێنرێت باشترين دەبێت لە جيهاندا. ،

تاقيكردنەوەيەكى هيوابەخش لە فەرەنسا

، ديديە ڕائول، پرۆفيسۆر و بەڕێوەبەرى پەيمانگاى نەخۆشخانەى زانكۆيى لە شارى مارسيلياى فەرەنسا ئاماژەى بەوەداوە، تاقيكردنەوە لەسەر مرۆڤ بۆ ڤاكسينى دژە كۆرۆنا دەستى پێكردوە و ڤاكسينى "هيدرۆكسى كلۆرۆكوين" كە بۆ چارەسەرى مەلاريا بەكاردەهێنرێت كاريگەرى هەبوو لەچاكبونەوەى توشبوانى كۆرۆنا. ، ئاماژەى بەوەشداوە، بەپێى لێكۆڵينەوەيەك  دواى ئەوەى كە بۆ ماوەى شەش ڕۆژ لەدواى يەك "هيدرۆكسى كلۆرۆكوين"  و "ئازيسرۆميسين" بەيەكەوە دراون بە ژمارەيەك توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا سەرجەميان چاكبونەتەوە. ، بەپێى لێكۆڵينەوەكان چارەسەرى "هيدرۆكسى كلۆرۆكوين"  ڕێگە لە ڤايرۆسەكە دەگرێت لە جەستەى مرۆڤدا تەشەنە بكات و دابەش ببێت و هەروەها دەبێتە هۆى كەمكردنەوە و نەهێشتنى پەتاكە و ئەو ڤاكسينەش كاريگەريەكەى بە ڤاكسينى "ئازيسرۆميسين"  بەهێزتر دەكرێت و دەبێتە هۆى خێرا چاكبونەوەى توشبوو. ، لاى خۆشيەوە بەڕێوەبەرى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى فەرەنسا تەئكيدى كردوەتەوە كە دەسەڵاتداران پێشوازى لەو تاقيكردنەوەيە دەكەن، بەڵام داوا لە دەستەى تايبەت لە وەزارەتەكە كراوە كە بەدواى وردەكارى زياتردا بچن. ، لەهەمان كاتدا وتەبێژى حكومەتى فەرەنسا وتويەتى: " پێشوازى لە سەرجەم لێكۆڵينەوەكان دەكەين، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا زانيارى زانستى بەردەست نييە بۆ ئەوەى پشت بە پرۆتۆكۆڵى لەو جۆرە ببەستين، پزيشك و لێكۆڵەرەكانى تريش دڵنيان نين لە لێكۆڵينەوەكە و پێويستە ئاسەوارەكانى بەكارهێنانى ئەو ڤاكسينە لەسەر نەخۆشەكان بزانرێت، بەتايبەتى كە نەخۆش بڕێكى زۆر بەكاردەهێنێت". ، لەلايەكى ترەوە، گريگۆرى ريگانۆ، ڕاوێژكارى پزيشكى لە زانكۆى "ستانفۆرد" دەڵێت، لێكۆڵينەوەكە لەلايەن باشترين پسپۆڕانى بوارى نەخۆشە گوازراوەكان لە فەرەنسا كراوەو سەلمێنراوە كە ڤاكسينى "هايدرۆكسى كلۆرۆكوين" كە بۆ چارەسەرى نەخۆشانى مەلاريا بەكاردەهێنرێت كاريگەرى لەسەر چارەسەركردنى نەخۆشانى كۆرۆنا هەيە، ريگانۆ ئەوەشى بە تۆڕى "فۆكس نيوز"ى ئەمريكى وتوە، ڕێژەى چاكبوانى ئەوانەى ڤاكسينەكەيان وەرگرتوە %100يە. ، لاى خۆشيەوە دۆناڵ ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكا لە تويتێكدا لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسيويەتى، ئەگەرێكى ڕاستەقينە دەربارەى ڤاكسينى "هيدرۆكسى كلۆرۆكوين"  و "ئازيسرۆميسين" هەيە كە ديارترين گۆڕانكارى لەمێژوى پزيشكيدا بكات. ،

شەش ڤاكسينى ڕوسى

، لە ڕوسياش ميخائيل ميشوستين، سەرۆكوەزيرانى ڕوسيا ئاشكرايكرد: "زانايانى ڕوسيان لەئێستا سەرقاڵى تاقيكردنەوەن لەسەر شەش ڤاكسينى دژە كۆرۆنا، هيواخوازين كە تەئكيد لەسەر كاريگەرى ئەو ڤاكسينانە بكرێتەوە". ، ئاماژەى بەوەشدا، لەئێستادا تاقيكردنەوە لەسەر ئەو ڤاكسينانە دەكرێت، زانايانى ڕوسيا لەماوەيەكى كەمدا گەشەيان پێداوە كە تەنها دوو مانگە، ئەوەش لەڕێگەى ئەو داهێنان و تەكنەلۆژيا بايەلۆجيانەى بەردەستن. ، لاى خۆيەوە دەستەى فيدراڵى بۆ چاودێريكردنى مافى بەكاربەر لە ڕوسيا ئاشكرايكردوە، زانايان دەستيان كردوە بە تاقيكردنەوەى ڤاكسينەكان لەسەر گيانداران لە تاقيگەى سيبيريا و پێشبينى ئەوەدەكەن كە ڤاكسينەكان لە كۆتا سێ مانگى ئەمساڵ بەردەست بن. ، ناوەندى "ڤيكتۆر" بۆ زانستى ڤايرۆسەكان و تەكنەلۆژياى زيندەيى لە ڕوسيا ئەوەى بڵاوكردوەتەوە، كە نمونەى ڤاكسينەكانيان گەشە پێداوە ئەوەش لەسەر شەش بنەماى تەكنەلۆژى جياواز و دەستكراوە بە تاقيكردنەوەيان. ، بەڵام "ديمترى ليوزنوف" بەڕێوەبەرى پەيمانگاى ڕوسى بۆ لێكۆڵينەوەكانى تايبەت بە ئەنفلۆنزا لە وەزارەتى تەندروستى ڕوسيا دەڵێت، بەرهەمهێنانى ڤاكسينى كۆرۆنا ساڵ و نيوێك بۆ سێ ساڵى دەوێت، خێراترين كار لە پرۆسەكەدا ئامادەكردنى ڤاكسينەكەيە دواتر پرۆسەيەكى درێژ دەستپێدەكات بۆ لێكۆڵينەوە لە كاتى بەكارهێنان لەسەر گيانداران، دواتريش تاقيكردنەوەى ڕاستەقينە دێت كە بەكارهێنانيەتى لەسەر خۆبەخشەكان كە تەندروستيەكى باشيان هەيە. ،

تاقيكردنەوەى چارەسەر لە ئەمريكا

، كەناڵى "ئێن بى سى" ئەمريكى ئاماژەى بەوەداوە، لە ئەمريكا چارەسەرێك بۆ توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا تاقيكراوەتەوە كە دژە ڤايرۆسە و دەركەوتوە كە نەخۆشەكان لەماوەى 24 كاتژمێردا بارودۆخى تەندروستيان زۆر باش بووە. ، ئاماژە بەوەشدراوە، چارەسەرەكە پێشتر لە شارى ووهانى چينى بۆ توشبووان بەكارهێنراوەو ڕێگرى دەكات لەوەى كە ڤايرۆسى كۆرۆنا لەناو جەستەى توشبودا گەشە بكات و زياد ببێت. ، سەرچاوە پزيشكيەكان لە ئەمريكا ئەوەيان ئاشكرا كردوە، چارەسەرەكە بەشێوەيەكى فەرمى چوەتە قۆناغى تاقيكردنەوەو لەسەر نزيكەى 1000 نەخۆش تاقيكراوەتەوەو ئەنجامە كۆتاييەكانى لە كۆتايى مانگى چواری ئەمساڵ بەردەست دەبن. ، لاى خۆشيەوە كۆمپانياى دروستكەرى چارەسەركە ئاماژەى بەوەداوە، تائێستا نەسەلمێنراوە كە چارەسەرەكە پارێزراوە بۆ چارەسەركردنى توشبوانى كۆرۆنا ياخود نا، هەروەها هيچ لايەنێك ڕەزامەندى نەداوە بەبەكارهێنانى، بەڵام كۆمپانياكە پشتگيرى پێنج تاقيكردنەوە دەكات لەسەرتاسەرى جيهاندا بۆ ئەوەى لێكۆڵينەوە لە چارەسەرەكە بكرێت و بزانرێت پارێزراوەو كاريگەريەكەى چەندە.