کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە، پارێزگاری نەجەف حاڵەتی لەناکاوی لەتەواوی پارێزگاکە ڕاگەیاند و داوای ناردنی هێزیش دەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی و قەدەغەکردنی هاتوچۆ. ، لوئەی یاسڕی، پارێزگاری نەجەگ ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە نەجەف لەماوەیەکی کەمدا گەیشتە 23 کەس، بۆیە باری نائاسایی لە پارێزگاکە ڕادەگەیەنین". ، پارێزگاری نەجەف ئاماژەی بەوەشکرد: "ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەمان دەستگیرکردووە کە سەرپێچی ڕێنماییەکانیان کردووە، بەردەوامیش دەبین". ، هاوکات داوای لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش کردووە، هێزێکیان بۆ بنێرن بۆ هاوکاریکردنیان و زیاتر جێبەجێکردنی بڕیارەکانیان. ، ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق لە هەڵکشاندایە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 14 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە و سێ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.