گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی کۆرۆناوە ئاسایشی هەرێم بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیبراهیم خەلیلی دەرکرد

2020.03.21 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی کۆرۆناوە ئاسایشی هەرێم بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیبراهیم خەلیلی دەرکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی هەرێم ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە عەمید عەبدولوەهاب محەمەد عیسا، بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کە بە مۆڵەتی فەرمی سەردانی ئەڵمانیان کردبوو، ڕۆژی 14ی ئازار لە کاتی گەڕانەوەیدا لە فڕۆکەخانەى هەولێر پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنەى باڵای حکومەتى هەرێم نەبووە و شوێنی کەرەنتینەی بەجێهێشتووە. دەشڵێت، "بۆیە وەک هەنگاوی سەرەتایی بۆ سزادانی، بڕیارمان دا بە دورخستنەوەى ناوبراو لە پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیبراهیم خەلیل."