گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە خوشکێکی وتووە تۆ ناکوژم با بەخەفەتەوە بمریت

پۆلیسی سلێمانی: بکوژەکەی شەوی ڕابردوو باری دەروونی جێگیر بووە

2020.03.21 - 18:40
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی: بکوژەکەی شەوی ڕابردوو باری دەروونی جێگیر بووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی مامۆستایان لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و بکوژەکەش هیچ نەخۆشییەکی دەرونی نەبووە، دەشڵێت، بە خوشکێکی وتووە، ئەو ناکوژێت تاوەکو بە خەفەتەوە بمرێت. .  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانمان ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی کە کوڕێک دایکی و سێ برای خۆی کوشت و باوکیشی بریندار کرد، کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، بەڵام هێشتا بە وردی هۆکارەکەی نازانین". . وتیشی، ڵێکۆڵینەوەکانیان دەریخستووە بکوژەکە هیچ کێشەیەکی دەروونی نییە و بە وتەی خوشکێکی کە لەکاتی ڕووداوەکەدا لەوێ بووە، بکوژەکە بە خوشکەکەی وتووە: "تۆ ناکوژم، بۆ ئەوەی بەخەفەتەوە بمریت". . زیاتر بخوێنەوە: ڤیدیۆ..وردەکاریی ڕووداوەکەى شەوى ڕابردووى سلێمانى “تەقەکەرەکە خۆى کەسوکارەکەى کۆکردوەتەوە” . دوای ئەوەی تەقەی لە ماڵی خۆیان کرد، ئەو کەسە دایکی و سێ برای بە گولـلە کوشت و باوکیشی بریندارکرد، هەڵاتووە و رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە تاوەکو بە برینداری دەستگیرکراوە. . بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "لەئێستادا بکوژەکە لە نەخۆشخانەیە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، چونکە لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ڕوبەڕوی هێزەکانی پۆلیسی بووەتەوە و بریندار کراوە، باوکییش هە لە نەخۆشخانەیە و گولـلە بەر سەری کەوتووە".   https://www.facebook.com/Sulaymanya.Police/videos/214611939620070/?__xts__%5B0%5D=68.ARBxpCpmjKfcaH2JEQeci0LI9NzdSXtOHGI_89bAMyrvZmCZIiTtRgImhSAxvFapONxs1cX5VorPU_syTS9O86UfuvSFPf0CHMdYRdzvHTch1BTPO1elfgkdYUw9Gx4kpitPjgSsOlDE1LJDkjkyL-tpmbz_n4R8n_cJVsowEp5X2CdrDIzZqKZxILUrsvU6QBopJfo2GR3xQYOjVy2VodO8qP714JgSxGVTdqC6UzvSFqBD1bYqQvWbV1kncOP8eEz2xg60D_G9tmWPNWJR0NbUzOPYwE4Ue7s-Nwn-SnHJAwEKhNb3p1X7dG-5SBfWJm1M3dVDckwX0FkVViMasnjXXGiPWfvU3fezCcX63qZZDsvyEMa7QaDccugJhQs&__tn__=-R