کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، هەندێک کەسی نابەرپرس بەمەبەستی گاڵتە و ڕابواردن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 122 دەکەن کە بۆ فریاگوزاری کەسانی گومانلێکراو بە توشبووی کۆرۆنا تەرخانکراوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمەودا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنبەر. ، لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی هێلی فریاگوزاری بەردەوامی 122مان خستۆتە بەردەم هاوڵاتیان بۆ خزمەتیان، بەداخەوە هەندێ کەسی نابەرپرس بۆ مەبەستی گاڵتە و ڕابواردن پەیوەندی بەو هێڵە دەکەن". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: " ئەو کارە دەبێتەهۆی مەشغول کردنی ئەو هێلە کە لەم کاتەدا لەوانەیە کەسانێک حالەتیان گرژ بێت و پێویستیان بە هێلەکە بێت وهەروەها دەبێتە هۆی ماندووبوون و بێزارکردنی ستافی 122 کە 24 کاتژمێر شەونخونی دەکەن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان". ، وەزارەتی تەندروستی جەختیشیکردووەتەو، لەمەودوا مامەڵەی یاسایی دەکەن لەگەڵ ئەو کەسانەی بەمەبەستی گاڵتە و ڕابواردن پەیوەندی بەهێلی 122 دەکەن.