گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی پێویستی بە 25 هەزار کارمەندی تەندرستی هەیە بەڵام 13 هەزاری هەیە

سەنتەرێکی لێکۆڵینەوە دوو سیناریۆی بۆ داهاتووی کۆرۆنا لە هەرێم خستووەتەڕوو

2020.03.21 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
سەنتەرێکی لێکۆڵینەوە دوو سیناریۆی بۆ داهاتووی کۆرۆنا لە هەرێم خستووەتەڕوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەنتەری لێكۆڵینەوەیی ئایندەیی لە ڕاپۆرتێكی بنكۆڵكارییدا كە لەسەر پرسی (سیستمی تەندروستی هەرێم لەسەردەمی هەڕەشەكانی كۆرۆنادا) ئامادەی كردوە ئاشكرا كردووە، بەپێی ستاندارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی سیستمی تەندروستی هەرێم لاوازە و لە ئەگەری سەرهەڵدانی پەتاكاندا ڕوبەڕووی هەڕەشە دەبێتەوە. . ئەوەشی دەستنیشاكردووە، سیستمی تەندروستی هەرێم لەڕووی ژێرخانی پزیشكی  و توانا و ژمارەی مرۆییەوە گرفتی هەیە و بۆ كاتە هەستیارەكان گرفتی توش دەبێت. . بە وتەی ئەو دامەزراوەیە كە لەلایەن كۆمەڵێك پسپۆڕەوە بەرێوەدەبرێن کە ژمارەیەكیان وەزیری پێشووی كابینەكانی هەرێمن، پێشبینى ئەوە دەكەن كە  سيستمی ته‌ندروستیی هەرێمى كوردستان توانايى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ گه‌وره‌يه‌ى وەک پێویست نیيە. . ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەوەى جێى نیگەرانییە سیستەمى تەندروستیی هەرێمى کوردستان بە ڕەچاوکردنى ئەو ڕەگەزانەى سەرەوە، لە ئاستێکى باشدا نییە و پێشبینى ئەوەى لێناکرێت بتوانێت بە ڕادەی پێویست پێداویستییەکانى هێنانەدى ئاسایشى تەندروستى بۆ هاوڵاتیانى دابین بکات. . بەپێی ستاندارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی كۆمەڵێك هەڕەشە دەتوانن ڕووبەڕووی هەرێم ببنەوە لەوانە: ڕاپۆرتی توێژەرانی سەنتەرەكە باس لەوە دەكات ، توانا مرۆییەكان، لەئێستادا گەر سلێمانی وەكو نمونە باسبكرێت، ئەوا پێویستی بە 25 هەزار كارمەندنی تەندروستی هەیە و بەڵام ئێستا ژمارەكە 13 هەزارە و كەمێك لەنیوە زیاترە. . بەپێی سەنتەرەكە، لەڕووەكانی ژێرخانی پزیشكی و توندۆڵی پزیشكی و نەبوون و لاوازی متمانە ونەبونی سه‌نته‌ره‌كانى توێژينه‌وه‌ى پزيشكی و کیمیاگەری و بایۆلۆجیین هەروەها نەبونی هیچ دامەزراوەیەكی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی پەتا و مەترسیە بایەلۆژییە جیهانیە مەترسیدارەكان...تد كێشەیان تێدایە. . لەبەشێكی تری توێژنەوەی ئەو سەنتەرەدا لەبارەی گرتنەبەری ڕێوشوێنە تەندروستیەكانی هەرێم بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا هاتووە، "له‌ ڕوانگه‌ى ئه‌وه‌ى هەرێمى كوردستان به‌ پێوه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستیی جيهانى، له‌و وڵاتانه‌يه‌ كه‌ سيسته‌مى ته‌ندروستى زۆر لاوازه‌، بۆيه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌م دوو سيناریۆيه‌داين، ئەوانیش ئەمانەی لای خوارەوەن. . سیناریۆی یەكەم: له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ سەرەتاى نزيكبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ڤایرۆسەکەدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زوو ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى گرته‌به‌ر لەسەر بناغەى ئەوەى کە هەرێم لە خۆپارێزیدا دەتوانێت کاراتر بێت تا چارەسەر، هه‌روه‌ها به‌گریمانەى لاوازبوونى ڤايرۆسه‌كه‌ لەگەڵ هاتنى وەرزى گەرمادا، دەکرێت پێشبینى ئەوە بکرێت هەرێمى  كوردستان بتوانێت تاراده‌يه‌كى باش ئاسايشى هاوڵاتيان بە هاوکاری گۆڕانی ژینگەیی بپارێزێت. . سیناریۆی دووەم: له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاماده‌كارييه‌كان له‌ ژێرخانى تەندروستى و کۆنتڕۆڵکردنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى ‌سه‌رچاوه‌ى ڤايرۆسه‌كه‌ن به‌تايبه‌ت (ئێران) وه‌كو پێويست نيیه‌، ئه‌گه‌رى هه‌ڕه‌شه‌ى ڤايرۆسى کۆرۆنا‌ فراوان و مەترسیدارە‌، بۆيه‌ دەکرێت پێشبینى ئەوە بکرێت کە ئه‌م سيسته‌مه‌ ته‌ندروستيیه‌ى هەرێمى كوردستان توانايى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ گه‌وره‌يه‌ى وەک پێویست نيە"