کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کرد و ویستی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وڵات دەربڕی بەتایبەت لە بواری ئاسایش و ئابوری. . لەو بروسكەیەدا کە ئەمڕۆ شەممە، 21ی ئاداری 2020، ئاڕاستەی بەرهەم سالحی کردووە، سەرۆكی ئەمریكا پیرۆزبایی خۆی كردوە بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و هیوای خواستوە گەلی عێراق لە ئۆقرەیی و ئاشتیدا بژیت، ئاماژەشی كردوە بۆ ئەوەی كە هەر دوو وڵات هاوشانی یەكتر پێشكەوتنێكی گەورەیان بەسەر باندەكانی داعشی تێرۆریستی بەدەست هێناوە. . دۆناڵد ترەمپ جەختی لەسەر ویستی وڵاتەكەی کردووەتەوە بۆ بنیادنانی زیاتری هەماهەنگی ئاسایش و ئابوری لەگەڵ عێراق كە خزمەت بەبەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات بكات.