گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک هیچ توشبوویەکى کۆرۆنا لەناوخۆى چین تۆمارنەکرا

2020.03.21 - 12:38
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک هیچ توشبوویەکى کۆرۆنا لەناوخۆى چین تۆمارنەکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک هیچ حاڵەتێکى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لەناوخۆى چین تۆمارنەکرا و دەسەڵاتداران تۆمارکردنى ٤١ حاڵەتى دیکەیان ڕاگەیاند، کە لەدەرەوەى چینەوە هاتوونەتەوە، ئەوەش ژمارەیەکى پێوانییە لەماوەى یەک رۆژدا تا ئێستا. . بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس، بۆ دورکەوتنەوەى مەترسی تووشبوونى کەسانى دیکە لەو کەسانەوە کە لەدەرەوە هاتونەتەوە و توشى ڤایرۆسەکە بوون، دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە سەرجەم ئەو کەسانەیان کەرەنتینە کردووە کە دەچنە ئەو وڵاتەوە. . بەراورد بە شوباتى ئەمساڵ کە توشبووانى کۆرۆنا بە هەزاران کەس ڕۆژانە تۆماردەکرا، لە ئێستادا لەرووى کردارییەوە کۆنترۆڵى ئەو پەتایە کراوە لە چین، کە بۆ یەکەمجار لەو وڵاتە بڵاوبوویەوە.
. چین تا ئێستا ٨١ هەزار توشبووى ڤایرۆسەکەى تۆمارکردووە، کە تا ئێستا ٦٠١٣ کەسیان نەخۆشن. . ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڤایرۆسەکەوە لە چین گیانیان لەدەستداوە بەرێژەیەکى گەورە کەمبووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە تەنها حەوت حاڵەتى توشبوون لە هەرێمى هوباى شوێنى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە تۆمارکرا. . ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڤایرۆسەکەوە لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە چوار هەزار کەسى تێپەڕاندووە، ئەوەش کەمترە لە ژمارەى مردووانى چین کە ٣٢٥٥ کەس بەهۆى ڤایرۆسەکەوە مردوون. . رۆژى هەینى رێکخراوى تەندروستى جیهانى پێشوازیکرد لە هەوڵەکانى چین بۆ روبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لە شارى وهان لە ناوەڕاستى چین، کە بۆ یەکەمجار لە کانونى یەکەمى ڕابردوودا ڤایرۆسەکە تێیدا دەرکەوت.