کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سکرتێرى ڕۆژنامەوانى نوسینگەى مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، پشکنینەکان دەریانخستووە کە یەکێک لە فەرمانبەرانى نوسینگەکە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو. . کاتى میلەر سکرتێرى ڕۆژنامەوانى نوسینگەى مایک پێنس ئاماژەى بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ و جێگرەکەى لە نزیکەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە نەکردووە. . وتیشى "بەدواداچوون دەکەین لەبارەى ئەوەى کام فەرمانبەرانە مامەڵەیان لەگەڵ توشبووەکە کردووە، بەپێی ڕێنماییەکانى سەنتەرى بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشییەکان".