گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد ناوەرۆکى کۆبوونەوەکەى ماڵى حەکیم بڵاودەکاتەوە

سەدر پەیامێک لەبارەى عەدنان زورفییەوە ئاڕاستەى لایەنە شیعییەکان دەکات

2020.03.21 - 08:36
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر پەیامێک لەبارەى عەدنان زورفییەوە ئاڕاستەى لایەنە شیعییەکان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر پەیامێکى ئاڕاستەى ئەو لایەنە سیاسییە شیعیانە کردووە کە دژى کاندیدکردنى عەدنان زورفین بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراق. . سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند "سەدر بەو هێزە سیاسییە شیعییانەى وتووە کە لەماڵى عەمار حەکیم کۆبوونەتەوە و پێکهاتوون لە فەتح و دەوڵەتى یاسا و حزبى فەزیڵە و کوتلەى عەتا، کە تاوتوێکردنى هەموو شتێکى پەیوەست بە کاندیدکردنى نەعیم سوهەیل بۆ پێکهێنانى حکومەت لەجیاتى عەدنان زورفى ڕەتدەکاتەوە". . بەوتەى سەرچاوەکە کە داوایکرد ناوى ئاشکرانەکرێت، موقتەدا سەدر هەروەها بەو هێزانەى وتووە کە ناڕەزاییەکانیان لەبارەى کاندیدکردنى عەدنان زورفییەوە بابەتى نییە، بۆیە هیچ گفتوگۆیەک ناکات لەبارەى گۆڕینى بە کەسێکى دیکە. . پێشتر سەرچاوەیەک بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، بەرەبەیانى هەینى هەریەکە لە هادى عامرى، نورى مالیکى، فالح فەیاز، حەیدەر عەبادى لەگەڵ نوێنەرانى کوتلەى سادیقونى سەر بە عەسائیبى ئەهلى حەق و چەند کەسایەتییەکى دیکەى زۆرینەى لایەنە شیعییەکان کۆبوونەتەوە، جگە لە نوێنەرانى رەوتى سەدر. . ئاماژەى بەوەشکردبوو، کۆبوونەوەکە زیاتر لە دوو کاتژمێرى خایاندووە بەبێ ئەوەى بگەن بەهیچ ئەنجامێک. رەوتى سەدریش جەختیکردووەتەوە کە بەشدارى لەهیچ کۆبوونەوەیەک ناکات، ئەگەر سەرجەم لایەنەکانى تێدا بێت و جەختیکردووەتەوە کە تەنها بەشدارى کۆوونەوەیەک دەکات کە لەنێوان رەوتى حیکمە و ڕەوتى سەدر و فەتحدا سازبکرێت. . لەبارەى هەڵوێستى هادى عامرییەوە، سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەکردبوو، کە عامرى بەتەواوى تێپەڕاندنى زورفى ڕەتکردووتەوە و ئەو پرسەى بە هێڵى سور ناوبردووە کە کارەساتى گەورەى لێدەکەوێتەوە، لەکاتێکدا رەوتى حیکمە و سەدرییەکان مەیلیان هەیە بۆ تێپەڕاندنى کابینەکەى زورفى. . لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوە سیاسییەکان باس لە نەبوونى ڕۆڵى ئێرانى بەتایبەتى سوپاى پاسداران دەکەن لە دانوستانەکان و فشار دروستکردن، کە ئەوەش یەکەمجارە رووبدات، ئەوەش بووەتە هۆى دەرفەتى دانوستانى زیاتر بداتە هێزەکان و گۆڕانکاریی پێشبینینەکراو لە هەڵوێستى هەندێک لایەن رووبدات کە دەنگیان لەدژى راسپاردنى زورفى بەرزکردووەتەوە.