کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕاگەیاندنى دەستگیرکردنى پاسەوانێکى پێشووى ڕێباز حەملان وەزیرى دارایی لەلایەن ئاسایشى هەولێرەوە بەتۆمەتى "سیخوڕی بۆ لایەنێکی بیانی بەسەر حکومەتی هەرێم لەسەر رێنمایی دەزگاى زانیارى" بەس بوو بۆ ئەوەى ئاڵۆزى لەنێوان لایەنە ئەمنییەکان دروستبکات، تەنانەت خودى سەرۆکى حکومەتیش دەستوەردان بکات لەو کێشەیەدا. . ئێوارەى پێنجشەممەى ڕابردوو ئاسایشى هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، پاسەوانەکەی وەزیری پێشووی دارایی ناوی ڕۆژگار ڕزگار محەمەدە و بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی ئەو کات ئەو کارەی ئەمجامداوە. . چەند کاتژمێرێک دواى بڵاوکردنەوەى ڕاگەیەنراوەکە، بنەماڵەى پاسەوانەکە ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و بێبەریبوونى رۆژگاریان لەو تۆمەتانە ڕاگەیاند و ئاسایشى هەولێریان بە بێسەروشوێنکردنى تۆمەتبارکرد. . دواتریش دەزگاى زانیارى یەکێتى لە ڕاگەیەنراوێکدا وەڵامى ئاسایشى هەولێرى دایەوە و ڕایگەیاند، ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، "درۆ و ده‌له‌سه و پیلان و شه‌ڕی سیاسییه و هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه. ده‌زگای زانیاری نه ئه‌و كه‌سه ده‌ناسن و، نه به‌هیچ لایه‌نێكی تری ناوخۆیی یان بیانییان ناساندوه”. . ئاماژەى بەوەشکردبوو، .ئاژانسی زانیاری، له‌چوارچێوه‌ی (ئاژانسی پاراستن و زانیاری \ زانیاری) هه‌رێمی كوردستان دا، ده‌زگایه‌كی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانه و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، كه خودی مه‌سرور بارزانی ماوه‌یه‌ك راسته‌وخۆ سه‌رپه‌ره‌شتیاری بووه. بۆیه هه‌ر جوڵه‌یه‌ك كرابێت، دیاره (مه‌سرور بارزانی) ئاگاداری بووه. ئه‌گه‌ریش ئاگادار نه‌بووبێت، هه‌ڵبه‌ت ناوبراو، شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نه‌بوه و نه‌یتوانیووه ئاگاداری كاروباری رۆژانه‌ی دامه‌زراوه‌كانی بێت". . دەزگاى زانیارى ئەوەشى خستبووەڕوو "ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌كرد ئاسایشه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م كاته‌دا، له‌جیاتی چه‌واشه‌كردن، به‌دواداچوونی كردبا بۆ ئه‌و (٢٥٠) ملیۆن دۆلاره‌ی كه قووتی میلله‌ته‌كه‌مانه و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی وزه‌ی روسیاوه، به به‌رتیل دراوه به یه‌كێك له كوڕه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت". . بۆ وەڵامدانەوەى ئەو ڕاگەیەنراوەى دەزگاى زانیارى، نوسینگەى مەسرور بارزانى ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و داواى لە لاهور جەنگی کرد رێکاری یاسایی بگرێتەبەر، "ئەمە بۆ ئێمەش رێخۆشکەر دەبێت تاکو هەموو ئەو بەڵگانە بخەینە بەردەم دادگا کە سەلمێنەری سەرپێچی و یاساشکێنییەکانی ناوبراون". . چەند کاتژمێرێک دواتر ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا هێرشى توندیکردە سەر لاهور شێخ جەنگى و چەندین تۆمەتى ئاڕاستەکرد. . دواى ڕونکردنەوەکەى ئەنجومەنى ئاسایش، وتەبێژى فەرمى یەکێتى پەیامێکى ئاڕاستەى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد و هۆشداریدا لەوەى، پەیوەندییەکانیان دەکەوێتە مەترسییەوە. . وتەبێژى یەکێتى دەڵێت "بۆ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك، ئاژانسی زانیاری به فه‌رمی به‌شێكه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و له دوای كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی، لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌ماوه. هه‌رچه‌ند ئه‌م گۆڕانكارییانه، پاساو نادات به په‌لاماردانی ئاژانسی زانیاری له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه”. . دواى پەیامەکەى وتەبێژى یەکێتى، بۆ جارى دووەم نوسینگەى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و لەپاڵ داواکردن بۆ هێورکردنەوەى گرژییەکان، داواى لە داواکارى گشتى کرد رێکارى پێویست بگرێتە بەر، بۆ لێکۆڵینەوە لە بانگەشەى وەرگرتنی بەرتیلێک بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیایەکی نەوتی. . تا ئێستا دیار نییە ئەم دۆسیەیە بەرەو کوێ سەردەکێشێت، بەتایبەت کە هەردوو حزب پێکهێنەرى سەرەکى حکومەتى هەرێمن و پێشتریش چەندین کێشە لەنێوانیان ڕوویداوە و دواتر چارەسەریان کردوون. . ئەمە یەکەمجار نییە پەیوەندیى نێوان دام و دەزگا ئەمنییەکان لە هەرێمى کوردستان روبەرووى ئالۆزى و گرژى دەبێتەوە، بەڵام رەنگە یەکەمجار بێت بەم شێوە بەرفراوان و توندە وەڵامى یەکترى بدەنەوە و تۆمەتى جۆراوجۆر ئاڕاستەى یەکترى بکەن.