کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان پەیامێکى ئاڕاستەى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد و هۆشداریدەدات لەوەى، پەیوەندییەکانیان دەکەوێتە بەر مەترسییەوە، ئەوەش دواى وەڵامدانەوەى دەزگا ئەمنییەکانى هەردوولا و تۆمەتبارکردنى یەکترى.
.
ماوەى چەند رۆژێکە دەزگا ئەمنییەکانى پارتى و یەکێتى و ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم چەند ڕاگەیەنراوێکیان لەدژى یەکترى بڵاوکردووەتەوە و ژمارەیەک تۆمەتیان ئاڕاستەى یەکترى کردووە، دواى ئەوەى ئاسایشى هەولێر دەستگیکردنى پاسەوانێکى وەزیرى پێشووى دارایی ڕاگەیاند بە تۆمەتى سیخوڕ‌ى و کارکردن بۆ دەزگاى زانیارى و وڵاتێکى دەرەکى.
.
وتەبێژى یەکێتى ئەمڕۆ لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەى پارتى کردووە ڕایگەیاندووە "جێگه‌ی نیگه‌رانیی قووڵمانه كه به‌بێ هیچ پاساوێك، ئه‌مڕۆ ٢٠ \ ٣\ ٢٠٢٠، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه كه به‌شی هه‌ره‌زۆری هێرشكردنه بۆ سه‌ر لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. هه‌ر ئه‌مڕۆ، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر ده‌زگای زانیاری، دووباره و به‌مه‌به‌ست و به خراپ ناوی به‌ڕێزیانی هێناوه و خۆی خستۆته ئاستی لایه‌نداریی نه‌ك بێ لایه‌نی".
.
ئاماژەى بەوەشکردووە "بۆ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك، ئاژانسی زانیاری به فه‌رمی به‌شێكه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و له دوای كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی، هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌ماوه. هه‌رچه‌ند ئه‌م گۆڕانكارییانه، پاساو نادات به په‌لاماردانی ئاژانسی زانیاری له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه".
.
"جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌گه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌بن. ئایا له‌م كاته‌دا چ سودێك ده‌بینرێت له هه‌ڵگیرساندنی ئاژاوه له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها جێگه‌ی پرسیاریشه، كه ئایا پارتی دیمۆکراتی کوردستان به چ مه‌رامێك، گوتارێكی سیاسی له‌م جۆره، له‌دژی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڕێوه ده‌بات. به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه هه‌ستیار و ئاڵۆزه‌دا كه گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به ته‌بایی و یهكڕزیی و پێكه‌وه ژیان هه‌بووه"، وتەبێژى یەکێتى وا دەڵێت.
.
جەختیشیکردووەتەوە "ئه‌م شێوازه له په‌یوه‌ندیی سیاسی، ئەگەر ئەمە سیاسەتی پارتی بێت، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار ده‌بات و، هه‌ڵوه‌سته‌ی جدیمان پێ ده‌كات له‌سه‌ر راستگۆیی پارتی بۆ شه‌راكه‌تی سیاسی و، ئایندهی ره‌وایی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوانیشمان ده‌خاته به‌رده‌م پرسیار و مەترسی".