گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئايا پەيمانگايەكى فەڕەنسى لەپشت دروستکردن و بڵاوکردنەوەى كۆرۆناوەیە لە جيهاندا؟

2020.03.20 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئايا پەيمانگايەكى فەڕەنسى لەپشت دروستکردن و بڵاوکردنەوەى كۆرۆناوەیە لە جيهاندا؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   پەيمانگاى "پاستۆر"ى فەرەنسى ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە ئاراستەى دەکرێت لەبارەى ئەوەى گوایە لەپشت دروستكردن و بڵاوكردنەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوەیە لەجيهاندا، ئەوەش دواى ئەوەى كەسێك لە گرتەيەكى ڤيديۆيدا ئەو تۆمەتەى ئاڕاستەى کۆمپانیاکە گرد. . خاوەنى ڤيديۆكە كە بە زمانى فەڕەنسى قسە دەكات دەڵێت "بەڵگە هەيە كە دەيسەلمێنێت پەيمانگا فەرەنسيەكە لەناو چيندا تاقيگەى جۆرى P4 ى هەيە كە تايبەتە بە بوارى پەتا و ڤايرۆسەكان، داهێنانێكى هەيە كە بۆ ساڵى 2003 دەگەڕێتەوە كە باس لە ڤايرۆسێك دەكات كە لە نەوەى ڤايرۆسى سارسە". . كەسەكە پەيمانگاى "پاستۆر" بەوە تۆمەبار دەكات كە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 ى دروستكردوە، هەروەها ڤاكسينى دژە ڤايرۆسەكەشى هەيە، ئەوەش دواى ئەنجامدانى چەندين تاقيكردنەوە لەسەر شەمشەمەكوێرە، هەروەك لە بەڵگەنامەى "پاراستنى داهێنان"ى پەيمانگاكەدا هەيە. . سەبارەت بەوەى كە بۆچى زۆرينەى منداڵان لەجيهاندا توشى ڤايرۆسەكە نابن خاوەنى ڤيديۆكە دەڵێت، زۆرينەى منداڵان لە جيهاندا بە ڤاكسينى "سورێژە" كوتراون كە دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا كاريگەرى هەيە. . پايمانگاى "پاستۆر" پەيمانگايەكى فەرەنسى قازانج نەويستە، تايبەتمەندە لە بوارى لێكۆڵينەوە لە زانستى زيندەوەرزانى و ميكرۆبەكان و نەخۆشيەكان و ڤاكسينەكان، لەساڵى 1887 دامەزراوەو بەناوى "لويس پاستۆر"ەوە ناونراوە كە كەسايەتيەك بوو لەسەردەمى خۆيدا چەندين داهێنان و دۆزينەوەى گرنگى لەبوارى پزيشكيدا هەبوە، لەوانەش ڤاكسينى دەردە سەگ و چەندين داهێنانى تر. . پەیمانگاكە يەكەم شوێنە كە توانى ڤايرۆسى "ئايدز" جيابكاتەوە لەساڵى 1983دا هەروەها خاوەنى چەندين داهێنانى ترە لەبوارى پزيشكى و بەرەنگاربونەوەى نەخۆشيەكان لەوانەش شەشەلى منداڵ و ئەنفلۆنزا و زەردويى و تاعون و چەندين نەخۆشى تر. . پەمانگاكە چۆن وەڵام دەداتەوە؟   پەيمانگاكە لەوەڵامى ئەو كەسەدا بڵاويكردوەتەوە، ئەو داهێنانەى باسى دەكات ژمارەى EP1694829-B1ى هەيە و ڕاستە و بونى هەيە، بەڵام بەشێوەيەكى هەڵە ڕونكراوەتەوە، لە پەيمانگاكە كار لەسەر چەندين جۆر ڤايرۆسى تاجى دەكرێت كە لەساڵى 2002ەوە بڵاوبونەتەوە يەكەم ڤيرۆس "سارس ياخود COV1" بوو لەساڵى 2003 لەچين بڵاوبويەوە و دواتر چەندين وڵاتى ترى گرتەوە. . ڕونيشكراوەتەوە، لەو كاتەدا تيمێكى پەيمانگاكە چەندين ستراتيژيان بۆ ڤاكسينى ڤايرۆسەكە پێشكەشكرد، كە ڤاكسينى پاڵێوراو هەمان ڤاكسينى "سورێژە" بوو كە دەتوانرێت بۆ بەهێزكردنى بەرگرى لەش دژى سارس بەكاربهێنرێت، ئەوەى لەو بەڵگەنامەيەكدايە و لەڤيديۆكەدا باسكراوە كە گوايە پەيمانگاى "پاسپۆر" لەساڵى 2004 ەوە ڤاكسينى كۆرۆناى COVID-19ى هەيە، ئەو ڤاكسينەيە كە بۆ ڤايرۆسى "سارس COV1" دروستكراوە كە زۆر جياوازە لە ڤايرۆسى "سارس COV2" كە ئەمەيان بەرپرسە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ. . پەيمانگاكە تەئكيديشى كردوەتەوە، داهێنانەكە باس لە دۆزينەوەى ڤايرۆس و دواتر داهێنانى ستراتيجى بۆ ڤاكسينى دژى ڤايرۆسەكە دەكات، نەك داهێنان و دروستكردنى ڤايرۆسەكە خۆى، هەروەها ڤاكسينى "سارس COV1" بۆ مرۆڤ بەكارنەهێنرا چونكە ئەو كاتەى كە ئامادەبوو ڤايرۆسەكە خۆشبەختانە كۆتايى هات. . پەيمانگا فەرەنسيەكە دەڵێت، لەئێستادا كار لەسەر ڤاكسينەكە دەكرێت ئەوەش لەپێناو دروستكردنى ڤاكسينى كۆرۆناى نوێ، هەمان ئەو مادانەى كاريان لەسەر دەكرێت بۆ ئەوەى پەرەيان پێبدرێت، ئەو مادانەن وەك ڤاكسينى نەخۆشى سورێژە بەكاردەهێنرێت.