گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا: 11 مانگى دیکە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا ئامادە دەبێت

2020.03.20 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا: 11 مانگى دیکە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا ئامادە دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرى ئاژانسى پزیشکى بایۆلۆجى فیدراڵى ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەو ڤاکسینەى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریان لەسەر کردووە، دواى 11 مانگى دیکە بەردەستدەبێت. . فيرونيكا سكفورتسوفا لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە، پلانیانداناوە بۆ دەستکەوتنى ئەنجامى یەکەمى تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە لە حوزەیرانى ئەمساڵدا، لەگەڵ پلاندانان بۆ ئەنجامدانى قۆناغى دووەم لە چارەکى سێیەمى ئەمساڵدا. . وتیشى "دواى تێپەڕبوونى 11 مانگە دیکە و کۆتایی هاتن بە تاقیکردنەوەکان، دەتوانین ڤاکسینەکەمان دەستبکەوێت و بەردەستبێت بۆ بەکارهێنان". . لاى خۆیەوە، نوسینگەى ڕاگەیاندنى ئاژانسەکە ڕایگەیاند، تا ئێستا سێ ڤاکسینیان ئامادەکردووە کە چاوەڕواندەکرێت لەدژى کۆرۆنا بەکاربهێنرێت، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانیش لە حوزەیرانى ئەمساڵ دەردەچێت. . پێشتر سەرۆکوەزیرانى ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، زانایانى وڵاتەکەى لە ئێستادا شەش جۆر ڤاکسین تاقیدەکەنەوە و هیواى خواستبوو بەم نزیکانە کاریگەرى ڤاکسینەکان بۆ لەناوبردنى کۆرۆنا دەربکەوێت. . تا ئێستا چەند وڵاتێک ڕایانگەیاندووە، کە ڤاکسینى چارەسەرى کۆرۆنا تاقیدەکەنەوە، کە بریتین لە چین و ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا، بەڵام تا ئێستا ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى بەفەرمى هیچ ڤاکسینێکى وەک چارەسەرى سەرەکى ڤایرۆسەکە نەناساندووە.