گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

كەسێكى تايبەتمەند نەبووە لە بوارى پەتا، بەڵام ئامۆژگارى بێوێنەى هەيە

گۆڤارێکی ئەمریکی: محەمەد پێغەمبەر ئامۆژگارییەکی نایابی هەیە بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا

2020.03.20 - 16:08
گۆڤارێکی ئەمریکی: محەمەد پێغەمبەر ئامۆژگارییەکی نایابی هەیە بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا
ناس کورد- كريج كۆنسيدين، پرۆفيسۆر و وتاربێژی جيهانى و كەسايەتى ڕاگەياندكار لە بەشى زانستى كۆمەڵايەتى لە زانكۆى "ڕايس"ى ئەمريكى وتارێكى لە گۆڤارى Newsweek بڵاوكردوەتەوە  و باسى تواناى نوێژ و دۆعا دەكات لە وەك چارەسەرێك و وەستاندنى پەتايەكى وەك كۆرۆنا، ڕونكردنەوەكەشى لەسەر بنەماى ئايينى ئيسلام و ئەو پەيامەى پێغەمبەرى ئيسلام، محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) بۆى هاتوە نوسيوە. . كريس كۆنسيدين كە نوسەرى كتێبەكانى "مرۆڤايەى محەمەد: ڕوانگەى مەسيحى" و "ئيسلام لە ئەمريكا: ئاشكراكردنى كەيسەكان، لەنێوان بابەتەكانى تردا"ە لە وتارەكەيدا ئاماژەى بەوەداوە، ڤايرۆسى كرۆنا حكومەتەكان و سەرچاوەكانى هەواڵ ناچار دەكات كە وردترين ڕێنمايى و هاوكاريەكان بۆ خەڵكى جيهان بڵاوبكەنەوە كە هەموو جيهان ئەگەر توشبونى بە ڤايرۆسەكە هەيە، داواكاريەكى زۆر لەسەر شانى تايبەتمەندەكانى چاودێرى تەندروستى و زانايان هەيە كە لێكۆڵينەوە لە گواستنەوەى پەتاكەو كاريگەريەكانى دەكەن.   دكتۆر ئەنتۆنى فوسى، زاناى بوارى سيستمى بەرگریی جەستەى مرۆڤ و سەرجەم زانايانى تريش جەخت لە پاكژى و كەرەنتين و جياكردنەوەى كەسانى توشبوو دەكەنەوە ئەوەش لەپێناو ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە. . ئايا دەزانيت كێ پێشنيازى خۆپاكڕاگرتن و كەرەنتينى كردوە لەكاتى بڵاوبونەوەى پەتا؟ ئەوە پێغەمبەری ئيسلام (محەمەد) بوو پێش هەزار و 400 ساڵ، ئەوەش لەكاتێكدايە هەرگيز كەسێكى تايبەتمەند نەبوە بە بابەتەكانى تايبەت بە نەخۆشى و پەتا كوشندەكان، بەڵام ئامۆگارى بێوێنەى هەبوە بۆ بەرەنگاربونەوەى پەتايەكى وەك و كۆرۆنا. . محەمەد (د.خ) دەڵێت، "ئەگەر بيستت تاعون لەسەر زەويەك بڵاوبوەتەوە مەچۆرە ناويەوە، بەڵام ئەگەر گەيشتە ئەو شوێنەى لێى دەژيت ئەوا شوێنەكە جێمەهێڵە"، وتوشيەتى، "پێويستە نەخۆشيە گواستراوەكان بەدور بگيرێن لە كەسانى تەندروست"، هەروەها مرۆڤايەتى هانداوە بۆ پەيڕەوكردنى پاكژى كە هۆكارە بۆ ئەوەى دور بيت لە پەتا و لەچەندين گێڕانەوەو ئامۆژگاريدا وتويەتى. . "پاكژى بەشێكە لە ئيمان"، "لەكاتى هەستان لەخەو دەستەكانت بشۆ چونكە نازانيت دەستەكانت بەرچى كەوتون لەكاتى خەودا"، " بەرەكەتى خواردن لە دەستشۆردندايە لەپاش و دواى نانخواردن". . ئەگەر كەسێك نەخۆش كەوت، ئەو ئامۆژگاريانە چين كە (محەمەد) داويەتى بە براكانى؟ محەمەد (د.خ) دەڵێت، "هانى خەڵك دەدات هەميشە پەنا بۆ دەستكەوتنى چارەسەرى پزيشكى و دەرمان ببەن"، "سود لە دەرمانى پزيشكى وەرگرن چونكە خوداى گەورە هيچ نەخۆشيەكى دروست نەكردوە بەبێ ئەوەى چارەسەرى بۆ بدۆزێتەوە، تەنها يەك نەخۆشى نەبێت كە ئەويش پيربوونە". . نوسەرەكە ئاماژەى بەوەشداوە، ئەوەى لەوە گرنگترە ئەوەيە كە محەمەد (د.خ) دەيزانى كەى باڵانس لەنێوان ئيمان و عەقڵدا ڕابگرێت، لەماوەى چەن هەفتە ڕابردودا دەنگۆى ئەوە بەرزبويەوە كە نوێژ زۆر باشتر لە كەرەنيتن و تێكەڵاونەبوون لە ڤايرۆسى كۆرۆنا دەتپارێزێت. . ئەى پێغەمبەرى ئيسلام سەبارەت بە بيرۆكەى نوێژ لەبرى پزيشكى چى دەڵێت؟ چيرۆكێك هەيە كە لێكۆڵەرێكى فارسى لە سەدەى نۆيەمدا بەناوى "الترمذي" گێڕاويەتەوە، ڕۆژێك پێخەمبەر پياوێكى دەشتەكى بينى كە حوشترەكەى بەبێ ئەوەى ببەستێتەوە جێدەهێڵێت، پرسيارى لە دەشتەكيەكە كرد، "بۆچى حوشترەكەت نابەستيتەوە؟" ئەويش وەڵامى دايەوە " من متمانەم بە خودا هەيە"، دواتر پێغەمبەر وتى، "سەرەتا حوشترەكانتان ببەستنەوە، دواتر متمانەتان بە خودا هەبێت". . محەمەد (د.خ) خەڵكى هاندەدات كە پابەندى ڕێنمايەكان بن لە ئاينەكەياندا، بەڵام هيواى ئەوەشى هەبوو كە ڕێگە پێويستە سەرەكيان بگرنە بەر لەپێناو پارێزراوى و خۆشگوزەرانى هەموان، بە واتايەكى تر، "هيواى دەخواست كە خەڵك فيترەتێكى سەليم بەكاربهێنن".