گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

پەرلەمانتارەكانتان لە كۆشكى سەلام لەگەڵم بوون

عەدنان زورفى سەريسوڕماوە لە هەڵوێستى لایەنەکان.. پێويستە سەرەتا چى بكات؟

2020.03.20 - 13:56
عەدنان زورفى سەريسوڕماوە لە هەڵوێستى لایەنەکان.. پێويستە سەرەتا چى بكات؟
ناس کورد- عەدنان زورفى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومەتى داهاتوى عێراق زنجيرەيەك گفتوگۆ و دانوستانى نافەرمی لەگەڵ لايەنە سياسيەكاندا دەستپێكردووە، ئەوەشە لەپيێناو كردنەوەى هێڵێكى پەيوەندى لەنێوان ئەو لايەنانەى ڕەتيدەكاتەوە، سەرچاوەيەكيش دەڵێت، پێويستە ناوبراو لەگەڵ ناو ماڵى شيعەدا ڕێكەوێت. . ڕۆژنامەى "شرق الاوسط" لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردوەتەوە، سەرۆك وەزيرانى ڕاسپێردراو توشى سەرسوڕمان بووە لە ڕەتكردنەوەى، سەرەڕاى ئەوەى پەرلەمانتارانى ئەو كوتلانەى ڕەتيدەكەنەوە لە مەراسيمى ڕاسپاردنى لەلايەن بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمارەوە ئامادە بوون و هيچ ناڕەزايەكيەكيان نەبوە، هەروەها ماوەيەكيشە پاڵێوراوە بۆ پۆستەكە بەڵام ناڕەزايى نەبوە. . بەپێى هەمان ڕاپۆرت، سەرۆككۆماريش لەئيێستادا لەژێر فشاردایە ئەويش بەهۆى هەوڵەكان بۆ گۆڕينى عەدنان زورفى بە پاڵێوراوێكى تر، دواى تێپەڕبونى سێ ڕۆژ بەسەر ڕاسپاردنى ناوبراو بۆ پێكهێنانى حكومەتى داهاتوو هيچ هيوايەك نابينرێت لە لايەن كوتلە شيعيە ديارەكان و گروپە چەكداريەكانى نزيك لە ئێران بۆ كۆتايى هێنان بە قەيرانەكان. . سەرچاوەيەكى ئاگادار بە ڕۆژنامەكەى وتوە، زورفى گفتزگۆكانى لەگەڵ لايەنە سياسيەكان دەستپێكردوە و خەمى يەكەمى ئەوەيە كە هێڵێكى لێكتێگەيشتن لەڕێگەى نێوەندگيرەكان لەگەڵ ئەو لايەنانەدا بكاتەوە كە ڕەتيدەكەنەوە، كە بەشێكيان لە ميحوەرى ئێڕانەوە نزيكن. . سەبارەت بە پشتگيريەكان لە زورفى كە لەلايەن كورد و سونە و تەنانەت هەندێك لايەنى شيعەش لە پێشيانەوەى "سائرون"ى سەربە بە موقتەدا سەدر، سەرچاوە سياسيە عێراقيەكە دەڵێت، زۆر قورسە بۆ كورد و سونە بەرەو حكومەتێكى قەيراناوى بچن، بۆيە لەسەر زورفى پێويستە كە لەناو ماڵى شيعە بابەتەكە يەكلايى بكاتەوە پێش ئەوەى لەگەڵ كورد و سونە بكەوێتە دانوستانەوە. . ئاماژەى بەوەشداوە، لەبەر ئەوەى ئەگەر ئەوە نەكات ئەوە تەنها كات بەڕێكردنە لەكاتێكدا عێراق بەدەست چەندين قەيرانەوە دەناڵێنێت، وەك دابەزينى نرخ نەوت و ڤايرۆسى كۆرۆنا، كورد و سونە ناچنە حكومەتێكى قەيراناويەوە چونكە بەبێ يەكلاكردنەوەى بابەتەكە لەناو ماڵى شيعى هيچ چارەسەرێك لەسەر ئاستى نيشتمانى بونى نابێت. . بەپێى زانياريەكان، چەند هەوڵێك هەيە بۆ لابردنى عەدنان زورفى و گۆڕينى بە پاڵێوراوێكى تر، يەكێك لەوانەش كە ناوى دەهێنرێت "نەعيم سوهەيل"ە كە خەريك بوو بەرهەم ساڵح ڕايسپێرێت ئەگەر ناكۆكيەكانى سەركردە شيعيەكان نەبوايە لەكۆتا ساتەكاندا، بەپێى زانياريەكانيش كۆبونەوەى شەوی ڕابردوو لە ماڵكى عەمار حەكيم لە نێوان سەركردە شيعيەكان بۆ ئەوە بوو دوبارە پشتگيرى سوهەيل بكەنەوە. . سەرەڕاى ئەوەى ئيئتلافى نەسر كە حەيدەر عەبادى سەرۆكايەتى دەكات ئەوەى ڕاگەياند كە عەدنان زورفى پاڵێوراوى بەرهەم ساڵح بوو وە ژمارەيەك پەرلەمانتايش لە سەرجەم كوتلەكان ڕازى بوون لەسەرى، هاوپەیمانی دەوڵەتى ياسا كە نورى مالكى سەرۆكايەتى دەكات ڕايگەياند كە 170 پەرلەمانتاريان كۆكردوەتەوە بۆ ڕەتكردنەوەى ناوبراو. . بەها نورەدين، وتەبێژى ئيئتلافەكە لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا وتى، كوتلە سياسيەكان لە هاوپەيمانى بنيادنانەوە و بەرەی حيكمە كۆبونەوەيەكيان كردوە و بە فەرمى ڕاسپاردنى زورفيان بۆ پێكهێنانى حكومەت ڕەتكردوەتەوە، ئەوەش وەك ناڕەزايەتيەكە لەسەر شێوازى ڕاسپاردنەكە، هاوپەيمانى بنيادنانەوە كە گەورەترين كوتلەيە داواى لە بەرهەم ساڵح كردوە ئەو میکانیزمە ئاشكرا بكات كە پشتى پێبەستوە بۆ ڕاسپاردنى زورفى. . پێشى وايە، سەرۆككۆمار دەستورى پێشێلكردوە و وڵاتى خستوەتە قەيرانێكى سياسيەوە ئەوەش لەبرى ئەوەى كە پارێزەرى دەستور و ياسا بێت، هاوپەيمانى بنيادنانەوە كە لەكۆى 329 پەرلەمانتار 170 پەرلەمانتارى هەيەو ڕاسپاردنى ناوبراو ڕەتدەكاتەوە و لە حكومەتدا بەشدارى ناكەن ئەگەر لەناو پەرلەمان متمانەى بەدەستهێنا. . ئەم بەرەوپێشچوون و ڕوداوانە  لەكاتێكدان كە ئەمريكا دەستى كردوە بە كشانەوە لە چەند بنكەيەكى سەربازى عێراقى و ئەركەكانى دەداتە دەست هێزە عێراقيەكان سەرباری مەترسى گەڕانەوەو بەهێزبونەوەى ڕێكخراوى داعش هەيە، لاى خۆيەوە ليوا حسێن خەفاجى، وتەبێژى ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ئاماژەى بەوەداوە، كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكا لە بنكەى سەربازى "قائیم" كشانەوەى تەواوەتيە و دوبارە دابەشكردنەوەى هێزەكانى نييە. . ئاماژەى بەوەشداوە، كشانەوەكە بەپێى خشتەيەك بوو كە بۆ كشانەوەى هەميشەيى دانرابوو، هەروەها لەماوەى چەند ڕۆژى داهاتوشدا هێزەكانى ئەمريكا لەبنكەى سەربازی ئاسمانی گەیارە دەكشێنەوە و دواتریش لە بنەكەى سەربازى کەی وەن لە كەركوك، بۆ ئەو كارانەش لەلايەن حكومەتى عێراق بەهاوكارى لەگەڵ ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان خشتەيەكى كات دانراوە، سەرجەم هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لە عێراق دەكشێنەوە، دواى كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكاش لە بنكەى سەربازى قائیم، سەركردايەتى ئۆپراسیۆنەکانی جزيرە فەوجێكى جوڵاندوە بۆ شوێنكرتنەوەى ئەو هێزانەى ئەمريكا ئەوەش بەشێوەيەكى ڕاستەوخۆ. . بەڵام سەرچاوەیەک لە ڕۆژنامەى ئەخباری لوبنانی وتووە، سەرجەم ئەو هێزانە ىئەمریکا کە لەو سێ بنکەیە دەکشێنەوە دیسان لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێرا جێگیردەکرێنەوە.