گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

توشبووانی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا هەوڵ دەدەن هەناس بدەن.. چەند ڤیدیۆیەکی داخورپێنەر

2020.03.20 - 12:52
توشبووانی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا هەوڵ دەدەن هەناس بدەن.. چەند ڤیدیۆیەکی داخورپێنەر
ناس کورد- پزیشکە ئیتاڵییەکان لە ناوەندی ڕوبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسەکان بەداخن بۆئەوەى سەرجەم هەوڵەکانیان نەبووەتەهۆی ڕێگری لە بەرزبوونەوەى ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. . لەئێستادا ژمارەى مردووان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە سی هەزار و 405 کەس کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لەنێوان وڵاتی جیهاندا بە چینیشەوە، ژمارەى توشبوانیش گەیشتووەتە 41 هەزار کەس سەرباری هەوڵی بەردەوامی حکومەت و کەرتی تەندروستی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە. . لە گرتە ڤیدیۆییەکی ناو نەخۆشخانەى پاپا گیۆڤانی ئیتاڵیا کە کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت سەرجەم تەختەکان پڕن لە توشبوو و قەرەباڵغییەکی زۆری پێوە دیارە. . لە ڤیدیۆکەدا دیارە کە توشبووان بە سەختی هەوڵی هەناسەدان دەدەن و سنگیان توند بووە. https://twitter.com/Reuters/status/1240757438992670721?s=20 لۆرینزۆ گرازیولی، کە پزیشکێکی ئیتاڵییە و لە نەخۆشخانەی پاپا گیۆڤانی کار دەکات دەڵێت، "تائێستا لە ژیانمدا ئەوەندە هەستم بە نیگەرانی نەکردووە." . دەشڵێت، "لەکاتێکدا هەموو شتێک لە توانمدایە دەیکەم کەچی دەزانم هیشتا بەس نییە، بەڕاستی ناخۆشە." . ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە 100 پزیشکی بیهۆشکردنین، تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ، بەڵام هێشتا بەس نییە."   https://twitter.com/AjSadique/status/1240862393871282176?s=20