گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێم بڕی سێ ملیار دیناریان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە دهۆک و زاخۆ تەرخانکرد

2020.03.19 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێم بڕی سێ ملیار دیناریان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە دهۆک و زاخۆ تەرخانکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەسەر فرمانی مەسرور بارزانی، حکومەتی هەرێم بڕی دوو ملیار دینار بۆ زیانلێکەتووانی لافاوی دهۆک و زاخۆ تەرخان دەکرێت و نێچیرڤان بارزانیش بڕی یەک ملیار دینار بۆ هەمان مەبەست تەرخاندەکات. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم: "بە راسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ هەینی، 20ی ئاداری 2020، شاندێکی حکومەت بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بۆ بەسەرکردنەوەی جێبەجێکردنی رێنمایی و ریکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆرسی کۆرۆنا سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات". ، ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، بڕی دوو ملیار دیناریش وەک یارمەتی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە دهۆک و زاخۆ خەرج دەکرێت. ، هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆکەوە کردووە بۆ پرسینی بارودۆخی زیانلێکەوتووانی لافاوی پارێزگای دهۆک و یەک ملیار دیناریش بۆ پارێزگاکە تەرخاندەکات. ، ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 400 ماڵ و 61 ئۆتۆمبێل و جەندین دووکان زیانیان بەرکەوت و هاووڵاتییەکیش لە زاخۆ گیانیلەدەستدا.