ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی کەسێکی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند کە هاووڵاتییەکی تەمەن 63 ساڵە و دایکی توشبوویەکی پێشووە.
،
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و توشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا".
،
ئاماژە بەوەشکراوە، توشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵانە کە دایکی تووشبوێکی پێشووە کە پێرێ ڕاگەیاندرا.
،
بەمەش ژمارەی توشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 41 کەس بەرزبووەوە و تائێستاش 13 کەس چاکبوونەتەوە و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە.
،