کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز
کەمێک پێش ئێستا لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر دەستڕێژی گولە لە دوکانێک دەکرێت و خاوەنی دوکانەکە دەکوژرێت.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر تایبەت بە ناس کورد ڕاگەیاند"سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەسێک دەستڕێژی گولە لە دوکانێک دەکات و خاوەنی دوکانەکە دەکوژێت".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر روونیكردەوە، تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و تا ئێستا ناسنامەی دیارنییە و دەستگیرنەکراوە.
هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەشکرد، دوکانەکە شوێنی فرۆشتنی دەرمانی سروشتی بووە و تا ئێستا نازانرێت هۆکاری ڕووداوەکە چییە و لیکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە.