گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: هەفتەی داهاتوو سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی چارەسەری کۆرۆنا ڕادەگەیەنین

2020.03.19 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: هەفتەی داهاتوو سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی چارەسەری کۆرۆنا ڕادەگەیەنین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایەگەیاند، لەئێستادا کاری لەپێشینەیان پاراستنی هاووڵاتیانیانە و لە هەفتەی داهاتووشدا سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ڕادەگەیەنن. ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "لەئێستادا کاری لە پێشینەمان پاراستنی هاووڵاتیانمانە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها لێکەوتە ئابورییەکانی جیهان". ، وتیشی، کاری تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەرەوپێش چووە و  لە هەفتەی داهاتوودا سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی چارەسەرەکەیان دژی کۆرۆنا ڕادەگەیەنن. ، ئەمە لەکاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا بۆ یەکەمین جار ڤاکسینێکی دژە کۆرۆنای لەسەر خانمێکی وڵاتەکەی تاقیکردەوە و لەئێستادا جیهان چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکەن.