کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند ئامارێکی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە پێچەوانەی ئامارە جیهانییەکان، توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم زیاتر ژنن و 75%ی توشبووانیش لە شاری سلێمانین. ، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، زۆرترین توشبوو له ته‌مه‌نه‌كانی 30 – 39 ساڵاندابوون، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له 60 به‌ره‌و ژووربووه شەش حاڵه‌ت بووه‌و ئه‌وانه‌شی كه منداڵبوون سێ حاڵه‌ت بووه. ، هاوکات بەگویرەی ئامارەکان بۆ ڕه‌گه‌ز، 47.5%ی توشبووان لە هەرێم پیاون و 52.5%یان ژن بوون، لەکاتێکدا لە جیهاندا ژمارەی توشبووان زیاتر پیاوانن. ، هەروەها ئاماره‌كان به پێی شارەکان، بەجۆرێکە کە تائێستا لە سلێمانی 30 حاڵه‌ت هەبووە كه له 75%ی سەرجەم حاڵەتەکانی هەرێم دەکات و لە هه‌ولێر نۆ حاڵه‌ت له 22%، دهۆك یه‌ك حاڵه‌ت له 1% بووه. ، هەر بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی رێژه‌ی چاكبوونه‌وه له هه‌موو هه‌رێم 13 حاڵه‌ته، كه ڕێژه‌كه‌ی له 36% دەکات. ، هاوکات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "حکومەتی هەرێم سەنتەرێک بۆ رێنمایی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دەکاتەوە و لەرێگەی ئەو سەنتەرەوە بەخێرایی رێنماییە تەندروستییەکان دەگەیێندرێتە هەموو کەسێک".