گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی هەولێر: پاسەوانێکی وەزیری پێشووی دارایی کاری سیخوڕی بۆ لایەنێکی بیانی کردووە

2020.03.19 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی هەولێر: پاسەوانێکی وەزیری پێشووی دارایی کاری سیخوڕی بۆ لایەنێکی بیانی کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر پاسەوانێکی وەزیری پێشووی دارایی هەرێمی دەستگیرکرد و ڕایگەیاند، ئەو کەسە کاری سیخوڕی بۆ لایەنێکی بیانی بەسەر حکومەتی هەرێمەوە کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: " پاسەوانێکی وەزیری دارایی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکراوە کە لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوریی ئەنجامداوە". ، ئاماژە بەوەشکراوە، پاسەوانەکەی وەزیری پێشووی دارایی ناوی ڕۆژگار ڕزگار محەمەدە و بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی ئەو کات ئەو کارەی ئەمجامداوە". ،   بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتنە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و دانی بە تەواوی کارە سیخورییەکانی دانا و تەواوی وردەکاری لە بەردەم دادوەری لێکۆلینەوەدایە.