کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕۆژنامەی زە سەنیی بەریتانیی بڵاوی كردەوە، پیاوێكی بەریتانی تەمەن سی ساڵان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لەئێستادا نیگەرانەو ترسی لێنیشتووە، بەڵام لەنەخۆشییەكەی نا بەڵكو لەئاكامی ئەو كەتنەی كە كردوویەتی و ژنەكەی پیێزانیوە. . ڕۆژنامەكە باسی لەوە كردووە، ماوەیەك لەمەوبەر پیاوەكە بەژنەكەی وتوە گەشتێكی ئیتاڵیا دەكات، چەند رۆژێكی لەگەڵ ئەویندارەكەیدا بەسەر بردووە و كاتێك چووەتە ئەوێ و ڕوداوەكانی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا دەستی پێكردووە دۆخەكە پێچەوانە بووەتەوە و پێش ڕاگەیاندنی كەرەنتینەكردن لەلایەن ئیتاڵیاوە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەكەی. . پیاوەکە كاتێك گەڕاوەتەوە چووەتە ناوەندێكی تەندروستی و دوای پشكنین چەند نیشانەیەكی توشبون بەنەخۆشیەكەی تێدا دەركەوتووە و دانی بەوەشداناوە كە لەئەویندارەكەیەوە ڤایرۆسەكەی گرتووە، بەڵام ڕەتیكردووەتەوە وردەكاری زیاتری لەبارەوە باس بكات. . بەگوێرەى ڕۆژنامەكە، كاتێك ژنەكەی بەكەتنەكەی زانیووە، بەهۆی شۆكی خیانەتكردن لێی و كۆرۆناوە ڕەتیكردووەتەوە لەڤیڵا خۆشەكەیان پێكەوە كەرەنتینە بن، كە لەباكوری ئینگلتەرایە. . ڕۆژنامەكە لەسەر زاری سەرچاوەیەكی تەندروستیەوە كە كۆمێنتی لەسەر ئەو ڕوداوە داوە بڵاویكردووەتەوە و وتویەتی " ئەو شەڕەش پێكەنین بەدوای خۆیدا دەهێنێت" ڕەنگە لەبەڵای كۆرۆناكە ڕزگاری ببێت بەڵام زەحمەتە بێ باج لەو كەتنەی دەربازى ببێت. .