گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبڕکێى نێودەوڵەتى بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا .. پێنج هەواڵى خۆش لەو بارەیەوە

2020.03.19 - 14:30
کێبڕکێى نێودەوڵەتى بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا .. پێنج هەواڵى خۆش لەو بارەیەوە
ناس کورد- لەگەڵ تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وڵاتانی جیهان لەکێبڕکێدان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێک دژ بەو نەخۆشییە و بە گوێرەى راگەیەندراوێکى ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش، تائێستا 20 ڤاکسین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیکردنەوەدایە. . ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا، بڵاویکردەوە:" سەدان زانا لە سەرانسەری جیهاندا سەرقاڵی دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنان".   بە گوێرەی زانیارییەکان زانایانی جیهان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بونەتە دوو بەرەوە، بەرەی یەکەمیان سەرقاڵی دۆزینەوەی ڤاکسینێکن کە توانای ئەوەی هەبێت هێرش بکاتە سەر ڤایرۆسەکە و لەناوی ببات، بەرەی دوومیش کە کۆمەڵێک زانای زانکۆی کالیفۆرنیان دەیانەوێت لە ڕێگەی پتەوکردنی پڕۆتینی خانەکانی بەرگریی لەشی مرۆڤ ڤایرۆسەکە سست بکەن و لەناوى بەرن. . چارەسەری چینی ژاپۆنی چانگچین مین، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتیمانی بۆ تەکنەڵۆژیا و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:"بە شێویەکی فەرمی دەرمانی Avigan  تاقیدەکەینەوە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا وڤاکسینەکە بە هاوکاری ژاپۆن پەرەی پێدراوە لەسەرمرۆڤیش تاقیکراوەتەوە تاڕادەیەکی باش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وهیچ ئاماژەیەکی لاوەکی لەسەر جەستەی  نەخۆشەکان نەبووە". مین، ئاماژەی بەوەکردووە:" دەرمانەکە لە شاری ووهان لەسەر 240 توشبووی کۆرۆنا تاقیکراوەتەوە ولە ماوەى 4 بۆ 11 ڕۆژ ئەنجامەکەی دەرکەوتووە وباری تەندروستی نەخۆشەکانی لە باری نەرێنیەوە گۆڕیوە بۆ ئەرێنی". . دەرمانی پلانکیل گروپی سانۆڤی فەرەنسی بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان، ڕایگەیاند، دەرمانی"پلانکیل" کە پێشتر بۆ چارەسەری نەخۆشی مەلاریا بەکارهاتووە دوای تاقیکردنەوەی لەسەر توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. ئەوکۆمپانیا فەرەنسییە، ئامادەیی خۆشی نیشانداوە لە دابینکردنی ملیۆنان پێکوتە لەو دەرمانە کە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە 300 هەزار کەس چارەسەر بکات، دەرمانی پلانیکل دەیان ساڵە بۆ چارەسەری نەخۆشی مەلاریا بەکاردەهێنرێت پێکهاتەکەی بریتییە لە" هایدرۆکسیدی کلۆرۆکین" کە بۆچارەسەری نەخۆشیەکانی مەلاریا، ئیدز و هەوکردنی جومگەکان بەکاردەهێنرێت. . بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی" فرانس پریس" پرۆفیسۆر دیدێ ڕائول، بەڕێوەبەری پەیمانگای تەندروستی لەزانکۆی مرسیلیا، ڕایگەیاندووە :" دەرمانکەی لە سەر 24 توشبووی کۆرۆنا تاقیکردوەتەوە لە ماوەی 6 ڕۆژدا سێ بەشی ئەوانەی چارەسەرەکەیان وەرگرتووە چاکبوونەتەوە". . چارەسەرێکی ئەڵمانی لە پایزی داهاتوودا لەئێستادا کۆمپانیای" کیورڤاک"ی ئەڵمانی سەرقاڵی پەرەپێدانی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەگوێرەی زانیارییەکان ڤاکسینەکە لە سەرەتای پایزی داهاتوودا بەردەستدەبێت. کۆمپانیا ئەڵمانییەکە، ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەو ڤاکسینەی کە ئەوان سەرقاڵی پەرەپێدانین لەجۆری MRNAیە بەشێوەیەکی زۆرباش ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو دەبات. . لای خۆشیەوە،ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپی ڕایگەیاند، کە کۆمسیۆنی ئەوروپی بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو کۆمپانیایە تەرخانکردوە. . چارەسەری کیزەری ئەمریکی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، پەیمانگای "کیزەر"ی ئەمریکی بۆ توێژینەوە ڤاکسینی جۆری کیزەری بە شێوەیەکی کرداری لەسەر 4 خۆبەخش تاقیکردەوە کە بەیەکەم تاقیکردنەوەی تەختی بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا دادەنرێت. زانایانی پەیمانگا ئەمریکییەکە پاش تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە، ڕایانگەیاند، ئەنجامی تاقیکردنەوەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ڕادەگەیەنن، ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەوەی کردویانە تەنها قۆناغی یەکەم بوو لە دۆزینەوەی ڤاکسینێکی کارا دژ بە کۆرۆنا و لەماوەی ئایندەشدا زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی دیکە ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی بەتەواوی لە سەرکەوتنی ڤاکسینەکە دڵنیابن. . چارەسەری ئوستورالی دیڤید پاترسۆن، بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوە تەختییەکان لە زانکۆی کوینزلاند، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی" نیوز"ی ئوستورالی ڕایگەیاند:"چاوەڕێی هەڵکردنی گڵۆپی سەوزین بۆ تاقیکردنەوەی تەختی لە سەر ئەو دەرمانەی کەپەرەمان پێداوە". . پاترسۆن، ڕاشیگەیاند :"ئەودەرمانەی کە پەرەمان پێداوە پێشتر لە50 نەخۆشخانەی ئوستورالیا بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی مەلاریا و ئیدز بەکارهاتووە". . بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوە تەختییەکان لە زانکۆی کوینزلاندی ئوستورالی، ئەوەشی خستوەتە ڕوو:" بەنیازین لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەرمانەکە بەشێوەیەکی کرداری تاقیبکەینەوە و لەئێستاشدا بەدوای ئەو خۆبەخشانە دەگەڕێین کە ئامادەن ئەو دەرمانەیان لەسەر تاقیبکرێتەوە". .