گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەكی ئوستراڵی ئەوەی سەلماندووە

تا ئێستا گەورەترین چەكی دەستی مرۆڤ لەدژی كۆرۆنا كۆئەندامی بەرگری لەشی خۆیەتی

2020.03.19 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
تا ئێستا گەورەترین چەكی دەستی مرۆڤ لەدژی كۆرۆنا كۆئەندامی بەرگری لەشی خۆیەتی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد    لەگەڵ دواكەوتنی چارەسەرێكی گونجاو لەدژی كۆرۆنا لەشێوەی دەرمانێك یاخود ڤاكسینێك، تا ئێستا پزیشكەكان گرەو لەسەر بەرگری لەش بۆ دژایەتیكردنی ڤایرۆسە بكوژەكە دەكەنەوە ئەوەش لەڕێگەی كۆئەندامی بەرگری مرۆڤەوە. . بەپێی تویژینەوەیەكی  زانستی ئوستراڵی، كۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ دەتوانێت بەهەمان شێوەی بەرگریكردن لەئەنفلۆنزای ئاسایی لەدژی كۆرۆناش بجەنگێت. . توێژەرانی پەیمانگای دۆهرتی بۆ نەخۆشییەكان و بەرگری مەڵبۆرن، توانیویانە خانەیەكی بەرگری لەشی مرۆڤ دەستنیشان بكەن كە توانای بەرەنگاریكردنی كۆرۆنای هەیە. . توێژەرانی ئوستراڵیا لەڕێگەی نەخۆشێكەوە كە چین بۆ ئەو وڵاتەی ناردووە، ئەوەیان بەدیكردووە توشبووەكە بەسوكی یاخود بەشێوەیەكی مامناوەند نەخۆشییەکەی گرتووە و لەخوێنەكەیدا جۆرێكی دیاریكراو لە خانەی بەرگری هەبووە پێش ئەوەی حاڵی تەندروستی بەرەو باشی بڕوات. . بەپێی توێژینەوەكە، ئەو جۆرە خانەیە لەكاتی دەركەوتنی نەخۆشی ئەنفلۆنزاشدا بەدەردەكەوێت، جەختیان لەوەش كردووەتەوە توشبووانی كۆرۆنا نیشانەی توندیان تێدا بەدەرناكەوێت و بەهەمان شێوەی چاكبوونەوەیان لەدۆخی توشبوون بەئەنفلۆنزاش و چاكبونەوە دەچێت. . بەپێی توێژەرانی ئوسترالیا ، دۆزینەوەی جۆرێك لەخانەی بەرگری لەشی مرۆڤ لەكاتی توشبوون بەكۆرۆنادا یارمەتی بەرەوپێشبردنی ڤاكسین لەدژی دەدات،بەتایبەت بۆ ناسینی ڤایرۆسەكە كە زاناكان ئەو قۆناغە بەگەیشتن بەنهێنی زانستیەكانی ئەوپرسە دەزانن. . لەئێستادا چەند وڵاتێكی جیهان لەڕێگەی چەند كۆمپانیایەكی تایبمەندەوە هەوڵی دۆزینەوەی ڤاكسینێك لەدژی كۆرۆنا دەدەن و لەقۆناغی ئەزمونكرندان، بەڵام ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش دەڵێت تا ئێستا هیچ دەرمان و ڤاكسینێك لەدژی كۆرۆنا دانەهێنراوە و جێگیر نەكراوە. .