گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەپەگە ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی دوو مانگی رابردووی بڵاوكردەوە

2019.04.05 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەپەگە ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی دوو مانگی رابردووی بڵاوكردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی دوو مانگی رابردووی هێزەكانی لەگەڵ چەكدارانی داعش بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە تەنها لەو دوو مانگەدا بەدەیان چەكداری داعش كوژراوون.

لەراگەیەندراوێكی ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، ئاماژە بەوە كراوە "لەئەنجامی شەڕ و پێكدادانی شەڕڤانانی یەپەگەدا لەگەڵ چەكدارانی داعش لە رۆژئاوای كوردستان لە مانگەكانی شوبات و ئاداردا 21 شەڕڤان شەهید بوون و23 چەكداری داعش كوژران".

بەپێی راگەیەندراوەكەی ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، لەو دوو مانگەدا شەڕڤانانی یەپەگە 152 ئۆپراسیۆنیان بۆ سەر چەكدارانی داعش، ئەنجامداوە.

لەئامارەكەدا لەبارەی خۆبەدەستەوەدانی چەكدارانی داعشیش، ئەوە خراوەتەڕوو كە تەنها لەو دوو مانگەدا، 544 چەكداری داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی یەپەگە كردووە و لەئێستادا لەزیندانەكانی یەپەگەدا دەستبەسەرن.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەئۆپراسیۆنەكاندا، یەپەگە توانیوویەتی ژمارەیەكی زۆری چەك و تەقەمەنی و كەلوپەلی سەربازی رێكخراوی داعش، دەستی بەسەرداگیراوە.