گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنێکی تەمەن 103 ساڵ شکستی بە کۆرۆنا هێنا و چاکبووەوە

2020.03.18 - 16:02
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێکی تەمەن 103 ساڵ شکستی بە کۆرۆنا هێنا و چاکبووەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژنێکى ئێرانى تەمەن 103 ساڵ کە توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو چاکبوونەوەى لە نەخۆشییەکە ڕاگەیەنرا، سەرەڕاى زۆرى تەمەنى. . میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، ئەو ژنە نزیکەى هەفتەیەک لەمەوبەر ڕەوانەى نەخۆشخانەى شارى سمنان کراوە، دواى ئەوەى توشى ڤایرۆسەکە بووە.   نافید دناى، سەرۆکى زانکۆى سمنان بۆ زانستى پزیشکى ڕایگەیاند، ئەو ژنە بەتەمەنە دواى چاکبوونەوەى تەواوەتى نەخۆشخانەى جێهێشتووە. . ئەوە دووەم ژنە بەتەمەنە لە ئێران کە دواى توشبوونیان بە کۆرۆنا چاک بووبێتنەوە. . ژنەکەى دیکە تەمەنى لە نەوەدەکاندا بوو، دانیشتووى شارى کرمان بوو لە باشورى ڕۆژهەڵاتى ئێران. . بەپێی ڕێنماییە پزیشکییەکان، ئەو کەسانەى تەمەنیان زۆرە زیاتر ئەگەرى توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. . بەپێی ئامارەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، ڤایرۆسى کۆرۆنا بەگشتى 3.4%ى توشبووانى کوشتووە، بەڵام ڕێژەى گیانلەدەستدان لەناو ئەو کەسانەدا کە تەمەنیان هەشتا ساڵ یان زیاترە، زیاترە لە 20%.