کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پزیشکێکى ئیسپانی دواى ئەوەى لە هاوپیشەیەکى تریەوە لەناو نەخۆشخانەکەیدا تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبێت، ڕۆژانە تەندروستى بەرەو باشتر چووە و دەڵێت، لە داهاتوویەکى نزیکدا دەگەڕێتەوە بۆ دەوامى نەخۆشخانەکەى.
.
لە تویتێکدا کە لە هەژمارەکەى خۆى بڵاویکردووەتەوە، ییڵ تۆنگ شین، پزیشک لە نەخۆشخانەى لاباز لە ئیسپانیا باس لە هەوڵ و خەباتى خۆى بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەکات دواى ئەوەى توشى ڤایرۆسەکە دەبێت.
ییڵ ڕۆژانە باس لەبەرەو پێشچوونى بارودۆخى تەندروستى خۆى دەکات، لەڕێگەى پیشاندانى وێنەی تیشکیی سیییەکان و ئەو پشکنینە پزیشکیانەوە کە ڕۆژانە بۆى ئەنجامدەدرێت.
.
ئەو پزیشکە باسى لەوەکردووە، لە یەکەم ڕۆژى توشبوونى ڤایرۆسەکەدا هەستى بە هەندێک بەڵغەم و هەوکردنى قوڕگ و ژانەسەر و تا کردووە، لەڕۆژى دواتریش تاکەى بەرزبووەتەوە و هەندێک کۆکەى هەبووە و سکى چووە، بەڵام ژانە سەرەکەى نەماوە.
.
لە ڕۆژى سییەمیشدا، هەستى بە کەمێک باشبوون کردووە، لە وێنەی تیشکیی سییەکانیشیدا هەندێک هەوکردن دەرکەوتووە.
.
ییڵ ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، پەتاکە لە هاوپیشەیەکییەوە کە لەهەمان نەخۆشخانەدا کار دەکەن بۆ گوزراوەتەوە کە سەرەتا هیچ نیشانەیەکى توشبوونى پێوە دیار نەبووە.
https://twitter.com/yaletung/status/1239482409604861952?s=20
ئەو پزیشکە داواش دەکات ئەوانەى کە نیشانەى نەخۆشییەکەیان پێوە دەبینرێت خەڵک لێیان دوربکەوێتەوە و ئەوانیش نەچنە ناو خەڵکیەوە.
.
دەشڵێت گەر پشکنینەکانى ترى نیگەتیڤ دەربچن ئەوا دەگەرێتەوە نەخۆشخانەکەى و دەست بەکارەکانى دەکاتەوە.
.
بەپێى ئامارى فەرمییەکان، تا ئێستا لە ئیسپانیا 13 هەزار و 716 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون کە 558 کەسیان مردوون، بەوتەى بەرپرسانى ئەو وڵاتەش ژمارەى توشبووان بۆ ڕێژەیەکى زۆرتر بەرز دەبێتەوە.