گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەى هاتوچۆی هەرێم بۆ ماوەى پێنج ڕۆژ درێژکرایەوە

2020.03.18 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
قەدەغەى هاتوچۆی هەرێم بۆ ماوەى پێنج ڕۆژ درێژکرایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەسەر کەمکردنەوەى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم، بڕیاریان داوە پێنج ڕۆژ قەدەغەکردنەکە درێژبکەنەوە و لە کاتژمێر 12ی شەوەوە دەستپێدەکات. . ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، "بڕیارەکە تەنها بۆ هەولێر و سلێمانی نییە، بەڵکو هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بە سەرجەم شار و شارۆچکەکانیشەوە. . وتیشی، لە ماوەى ڕابردوودا قەدەغەکردنی هاتوچۆ کاری باشی کردووە، بۆیە "ئێمە لە حکومەت بڕیارمان داوە لەنێوان کەمبوونەوەى داهاتی ناوخۆیی و تەندروستی هاوڵاتی، تەندروستی هاوڵاتیان هەڵبژێرین و گرنگ نییە لامان داهات چەندە کەم دەبێتەوە." . ئاماژەى بەوەشکرد کە "بەهۆی ڕێکارەکان و داخستنی دەروازە سنورییەکان داهاتی حکومەت بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات."