گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی هەرێم داوای درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ دەکات

2020.03.18 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی هەرێم داوای درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی هەرێم داوای درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و بەردەوامبوونی مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان دەکات. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستی سوپاسی هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی ڕاگرتنی جموجۆڵ و هاتوچۆ، کاریگەری زۆر باش هەبووە لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا. . دەشڵێت، "سوپاس بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست و سوپاس بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و پارێزگاکان و ئیدارەکان و دامودەزگا ئەمنیەکان، بۆیە داوای درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و بەردەوام بوونی مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵ دەکەین."