گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هیندستان ڕێگەیەکى جیاواز بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەگرێتەبەر

2020.03.18 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
هیندستان ڕێگەیەکى جیاواز بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەگرێتەبەر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   لە هیندستان ئەگەر کەسێک بیەوێت بە مۆبایلەکەى تەلەفۆن بکات، گوێبیستى هیچ مۆسیقایەک نابێت، بەڵکو پەیامێکى تۆمارکراوى پێدەگات بۆ ماوەى ٣٠ چرکە کە تێیدا رێنمایی پێدەدات لەبارەى نیشانەکانى ڤتایرۆسى کۆرۆنا و پارێزگاریکردن لەخۆى. .

کۆمپانیاکانى "بي إس ئین ئیل" و "جيو" و"فودافون" لەناو ئەو کۆمپانیایەدان کە پشتیوانیان لەو هەنگاوە کردوەوە دواى ئەوەى حکومەت لەو بارەیەوە داوایەکى پێشکەش کردن.

. پەیامەکە سەرەتا بە زمانى ئینگلیزى دەستپێدەکات بە کۆکینى کەسێک، کە ئەو کەسەى پەیوەندییەکەى پێدەگات لەجیاتى زەنگى مۆبایلەکەى گوێبیستى دەبێت. بەڵام پێگە ئەلیکترۆنییەکان چەندین رێگەیان ئاشکراکردووە بۆ بێدەنگکردنى پەیامەکە دواى ئەو سکاڵایانەى لەبارەیەوە کران. . پەیامەکە زانیارى دەدات بەو کەسانە لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و نیشانەکانى توشبوون و چۆنیەتى خۆپاراستن لێی.