کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوو موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی ناوەڕاستی شاری بەغدا کران و بەهۆیەوە دوو کەس بریندرابوون. . میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمشەو سێشەممە، دوو موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی ناوەڕاستی شاری بەغدا کراون کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای لێیە و لە ئەنجامدا بەر دوو باڵەخانەی نیشتەجێبوون کەوتوون. . ئاماژە بەوەشکراوە، بەوهۆیەوە دوو کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەکانیش لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە. . ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەوشێوەیە و لەرێگەی موشەکەوە هەندێک ناوچە دەکرێنە ئامانج، و هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێکدا بۆ سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا سێ سەربازی سوپای هاوپەیمانان کوژران.