کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی دەرچواندنی سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ خوێندنی ئەمساڵ ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە هیچ بڕیارێکی لەوشێوەیان دابێت. . لە ڕونکردنەوەیەکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە: "پەیجێکی ساختە بەمەبەستی سەرلێشێواندن و چەواشەکاری بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زانیارى لەبارەى پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ بڵاوکردۆتەوە، گوایە ئەمساڵ بە ساڵى دەرچوون بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆ هەژماردەکرێت". . ئاماژەی بەوەشکردووە: " ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران دەکەینەوە سەرلەبەرى ئەو هەواڵە ناڕاستەو دروستکراوە، ئەو پەیجەشی هەواڵەکەى بڵاوکردۆتەوە ساختەیەو هیچ پەیوەندى بە وەزارەتەوە نیە". . وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاندووە، تاکە سەرچاوەى زانیارى بۆ بڵاوکردنەوەى هەواڵى دروست، وێبسایتى فەرمی وەزارەت و ڕاگەیەنراوە رۆژنامەوانیەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیە.