گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوونی کەسێکی تر بە کۆرۆنا لە سلێمانی ڕاگەیەنرا کە هاوڕێی توشبوویەکی پێشووە

2020.03.17 - 22:53
توشبوونی کەسێکی تر بە کۆرۆنا لە سلێمانی ڕاگەیەنرا کە هاوڕێی توشبوویەکی پێشووە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 156  پشکنین ئەنجامدرا کە 80ی لە شاری هەولێر و 62ی لە شاری سلێمانی و 14ی شاری دهۆك بووە، دەرەنجام یەک تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی کە ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵە و هاوڕێی تووشبووێکی دوێنێیە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی دوایین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: " لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 156 پشکنین ئەنجامدرا کە (80) لە شاری هەولێر و (62)لە شاری سلێمانی و (14) شاری دهۆك، دەرەنجامی ئەوانەس (1)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی کە ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵە و هاوڕێی تووشبووێکی دوێنێیە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4358) هاوڵاتین لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1718) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2640) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٩٣) هاوڵاتی کە (22) لە هەولێر، (57) لە سلێمانی، (5) لە دهۆك ،(9) هەلەبجە.   ، وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی گشتیی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (38) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (9) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. ، ئەوەش هاتووە: "وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).