گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی عێراق هۆشداری لە ڕوودانی کارەسات دەدات بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە

2020.03.17 - 23:13
تەندروستی عێراق هۆشداری لە ڕوودانی  کارەسات  دەدات بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق هۆشدارى دەدات لە ڕوودانى كارەسات ئەگەر ڕێوشوێنى توند بۆ ڕێگەگرتن لە گردبونەوەى هاوڵاتيان نەگيرێتەبەر. . ئەمرۆ سێشەممە، 17ی ئازاری 2020، وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "بەلەبەرچاوگرتنى بەرپرسيارێتى مێژويى و پيشەيى و ئەخلاقى و بەهۆى فراوانبونى بڵاوبونەوەى پەتا و زيادبوونى حاڵەتەكانى توشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا COVID-19 ، هەستمان بەوە كردوە كە ڕێوشوێنى توندو و پێويست بۆ ڕێگەگرتن لە گردبونەوەى هاوڵاتيان نەگيراوەتەبەر". . ڕونيشكراوەتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى دروستبونى كارەساتى تەندروستى بەتايبەتى كە سەردانيكەرانى ئايينى و مەراسيمەكانى سەردانيكردن، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى كە لەلايەن ليژنەى ديوانیى قەدەغەكراوە. . وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق ئاماژەى بەوەشداوە، ئەركى نيشتمانى سەركردايەتیى پرۆسەكان و هێزە ئەمنيەكان و سەرجەم دەزگاكانى دادوەرييە كە ئەوپەڕى ڕێوشوێنى توند بگرنەبەر بۆ جێبەجێكردنى بڕيارەكان. . باس لەوەشكراوە، ئەوەش بە پشتبەستن بە ياساى سزادانى عێراقى ژمارە 11ى ساڵى 1969 و ياساى تەندروستى گشتى ژمارە 89ى ساڵى 1981 و ياساى سەلامەتى نيشتمانى ژمارە 4ى ساڵى 1965، لەپێناو پاراستنى هاوڵاتيان بەهۆى بڵاوبونەوە و مەترسى پەتاوە. . وەزارەتى تەندروستى و ژينگە داواش لە هاوڵاتيان دەكات، پابەندبن بە ڕێنماييەكانی وەزارەتەكەوە لەپێناو پاراستنى گيانى خۆيان و خێزانەكانيان و سەلامەتى كۆمەڵگە لە مەترسى، وەزارەتيش بەهەموو ميلاكاتەكانيەوە لە شەونخونيدايە بۆ پاراستنى تەندروستى هاوڵاتيان و داوا دەكات هاوكار بن.