کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەوەیان ئاشکرا کردووە، خۆرخێ میسی باوکی یاریزانی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی شاری رۆزاریۆی ئەرجەنتین بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە دەستگیر کراوە.
باس لەوەکراوە، باوکی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنیل میسی، بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشاوە بە ماتۆڕسکیلێکدا، بەهۆی ئەوەشەوە ئەو گەنجەی کە ماتۆڕسکیلەکەی لێدەخوڕی گەیەندراوەتە نزیکترین نەخۆشخانەی ئەو ناوچەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گەنجەی کە باوکی لیۆنیل میسی خۆی پێداکێشاوە، برینەکانی قورس نین، پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا باوکی لیۆنیل میسی ئازاد بکرێت.
داواکاری گشتی ڕۆزاریۆ دەڵێت، دەبێت لێکۆڵینەوە لەم ڕوداوە بکرێت و تاقیکردنەوەی ڕێژەی کحول بۆ باوکی میسی ئەنجام بدرێت.
ئەو ڕوداوە لەو گەڕەکە ڕویداوە کە ئەستێرە ئەرجەنتینێکەی تێدا لەدایک بووە، خێزانەکەی تا ئێستا لەو گەڕەکەدا دەژین.