گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیران بە ئۆنڵاین کۆبووەوە و چەند بڕیارێک دەربارەی تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا دەرکران

2020.03.17 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی وەزیران بە ئۆنڵاین کۆبووەوە و چەند بڕیارێک دەربارەی تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا دەرکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بۆ یەکەمجار ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ئۆنڵاین کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا دارایی گشتیی هەرێم ڕێکبخرێتەوە و هەروەها سەرۆکی حکومەت داوای لە چەند وەزارەتێک کرد میکانیزمی گونجاو بدۆزنەوە بۆ دابەشکردنی موچە. ، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری کرد و بۆ یەکەمجاریش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئۆنڵاین ئەنجامدرا. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، دارایی گشتی هەرێم ڕێكبخرێتەوە بە ئاراستەی خزمەتكردنی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەكان. ، ئاماژە بەوەشکراوە، پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بەردەوام بێت لە پێناو دابینكردنی شایستەی دارایی و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەت، هەر لە كۆبوونەوەكەدا وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری و ناوخۆ و كاروباری پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش ڕاسپێردران لە نزیكترین دەرفەتدا میكانیزمی گونجاو بدۆزنەوە بۆ خەرجكردنی مووچە و بە تایبەتی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ بە مەرجێك ڕەچاوی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بكرێت لە ڤایرۆسی كۆرۆنا. ، كۆبوونەوەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە كە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، دارایی گشتی ڕێكدەخرێتەوە بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی هاووڵاتییان و دابینكردنی بژێوییان و خەرجییە گشتییەكانیش كەم دەكرێنەوە، كە ئەمەش بەشێكە لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان. ، هەروەها بڕیاردرا كە پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بەردەوام بێت لە پێناو دابینكردنی شایستەی دارایی و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان. ،     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە هەڵمەتی كۆكردنەوەی پیتاك و هاوكاریی دارایی هەڵمەتێكی نیشتمانی بێت و لە ژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران بێت و دواتر داهاتەكەی بە شێوەیەكی روون و دادپەروەرانە لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیەكان خەرج بكرێتەوە لە پێناو پڕۆژەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.   ، سەرۆکی حکومەت ڕاشیگەیاند: "سوپاسی هەموو ئەو خاوەن موڵك و سەرمایەدارانە دەكەم كە ئامادەییان دەربڕیووە بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاریی پێویست بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا". ، هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سوپاسی خۆڕاگریی خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد و داواشی لێكردن كە بۆ پاراستنی ژیان و سەلامەتیی خۆیان بەردەوام بن لە هاوكاریی و پابەندبوون بە ڕێكار و ڕێنماییەكان، هەروەها سوپاسی هەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتیشی كرد و ڕۆڵی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و پزیشك و كارمەند و فەرمانبەرانی تەندروستی بەرز نرخاند لە ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا. ، هاوکات، سوپاسی هەموو ئەو خاوەن موڵك و سەرمایەدارانەی كرد كە بە دەنگ بانگەوازی سەرۆكی حكومەتەوە هاتوون و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاریی پێویست بۆ سووككردنی بارگرانی ئەو كەسانەی كە زەرەمەند بوون لە ئەنجامی جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و هەروەها پێشكەشكردنی هاوكاریی دارایی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ،   ئاماژە بەوەشکراوە بۆ ئەو مەبەستەش، سەرجەم ئەو هەوڵانەی دەستپێكراون، لەم هەڵمەتە نیشتمانییەدا كۆدەكرێنەوە، هەروەها داواشی لە حكومەتی فيدراڵی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لەمبارەیەوە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن. ، هەر لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە بەم زووانە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە نەوت و گاز ئەنجام بدرێت بە مەبەستی تاووتوێكردنی دەرفەتەكانی ڕێكخستنەوەی داهات و خەرجییەكانی نەوت وگاز بە ڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی و لێکەوتە داراییە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان.