کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەتۆمەتى رفاندنى هاوسەرى رۆژنامەنوسێک و هێرشکردنە سەر رۆژنامەنوسەکە لەسنورى پێنجوێن، پۆلیسى سلێمانى دوو کەسى دەستگیرکرد کە "دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە". . به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "ڕۆژی 2020/3/16 هاوڵاتییه‌ك كه پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نوسه‌و له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤدا كارده‌كات، له‌بنكه‌ی پۆلیسی پێنجوێن سكاڵای له‌سه‌ر دو كه‌سی نه‌ناسراو تۆماركرد، كه هاوسه‌ره‌كه‌یان ڕفاندووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نادروست و دور له‌ڕه‌وشتى مرۆڤایه‌تی وێنه‌یان گرتووه، هه‌روه‌ها له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و لێداندا ده‌ست‌و سه‌ری سكاڵاكاریان شكاندووه". . ئاماژەى بەوەشکردووە، به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا له‌ماوه‌ی دو كاتژمێردا شوێنی هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیركران و "له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندانا". .