گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەى نوێ نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەکە رادەستى تەندروستى سلێمانى دەکات 

2020.03.17 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەى نوێ نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەکە رادەستى تەندروستى سلێمانى دەکات 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەندامێکى ئەنجومەنى باڵاى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، ئەوان سەرپەرشتى ئەو نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییە ناکەن کە لەسەر پیشنیارى سەرۆکى جوڵانەوەکەیان لەناو تاکە بارەگاى جوڵانەوەکە لە سلێمانى دروستکراوە و رادەستى تەندروستى سلێمانى دەکەن. . فاروق غەفور، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ناس کوردی وت "سەرجەم ئەو کەلوپەلە پزیشکیانەی پێویستن بۆ نەخۆشخانەیەک دابینکراوە و لە ئێستادا بەشێکی زۆری کارەکان تەواو بووە". . وتیشی، توانراوە نەخۆشخانەیەکی ۱۰۰ قەرەوێڵەیی ئامادەبکەین لەئەگەری تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە رادەستی تەندروستی و لایەنی پەوەندیدار دەکەین بۆئەوەی سەرپەرشتى نەخۆشەکان بکەن. . هیواشیخواست هیچ کەسێک پێویستی بەم نەخۆشخانەیە نەبێت و هەموو لایەک سەلامەت بن. https://www.facebook.com/naskurd/videos/2511808719136240/ .