کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا توشبوونى 21 کەسى دیکەى عێراقى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، راگەیاند. . بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى تەندروستى عێراق، توشبووە نوێکان لە پارێزگاکانى (بەغدا و بەسڕە و کەربەلا و واستن) بەوەش کۆى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق بۆ 154 توشبوو بەرزبوەوە و هەروەها 11 توشبووش گیانیان لەدەستداوە. . لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە " لە تاقیگەکانى بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان 96 پشکنین کراوە بۆ ئەو کەسانەى کە گومانى توشبوونیان لێدەکرێت بە ڤایرۆسەکە و لە ئەنجامدا 21 توشبووى نوێى ڤایرۆسەکە دەرکەوتن". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "توشبووە نوێکان 15 کەسیان خەڵکى رەسافەن و دووانیان شارى پزیشکى و یەک دانەیان خەڵکى بەسڕەیە و 3 توشبووى تریان خەڵکى کەربەلایە و یەک توشبووى خەڵکى واستیش گیانى لەدەستدا". .